Accessibility links

 دادگای مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا داوا لە پۆڵەندا و لاتیڤیا دەکات هاوکاری کۆچبەران لە بێلارووسیا بکەن


دادگای مافەکانی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپا داوای لە پۆڵەندا و لاتڤیا کردووە تا یارمەتی دەیان کۆچبەر بدەن ئەوانەی لە ناوچە هاوسنووریەکانی بێلاڕووسیا گیریان خواردوە.

هیچکام لەو وڵاتانە ڕێگە بە کۆچبەران نادەن و هەردوو وڵاتی پۆڵەندا و وڵاتانی بەلکان، وڵاتی بێلاڕووسیا تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە کۆچبەران وەک ئامرازێکی سیاسی بۆ تۆڵەسەندنەوە بەکاردێنن، ئەمەش بەهۆی ئەو سزایانەی یەکێتی ئەوروپا كە سەپاندونی بەسەر ئەو وڵاتەدا، هۆکاری ئەم سزایانە بەسەر بێلاروس دەگەرێتەوە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران ئەو کاتەی دەیانگوت هەڵبژاردنەکەی مانگی 8ی 2020ی سەرۆکایەتی هەڵبژاردنێکی ساختە بووە.

دەزگای خێرخوازی پەنابەرانی پۆڵەندی ئۆکالینی بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی گوتووە ئەو کۆچبەرانە نە ئاوی خواردنەوەیان هەیە، نە لە ڕۆژی سێشەممەوە خواردنیان هەیە.

بەپێی دادگاکە، پێویستە دەسەڵاتدارانی پۆڵەندی و لاتڤیا " خواردن، ئاو، جلوبەرگ، چاودێری پزیشکی پێویست و ئەگەر بکرێت، پەناگەی کاتی بۆ سەرجەم کۆچبەران دابین بکەن".

ئاژانسی ئەسۆشیتد پرێس بڵاویکردەوە، کە لەم مانگەدا 3 هەزار کۆچبەر کە بەشێکیان لە عێراق و ئەفغانستانەوە هەوڵی چوونە ناو پۆڵەندایان داوە لە بیلاروسەوە، پۆڵەندا ڕێگری لێکردوون بچینە ناو وڵاتەکەوە، ڕۆژی دووشەممەش دەسەڵاتدارانی وتبوویان بەربەستێک دروست دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگەیان لێبگرێت.

XS
SM
MD
LG