Accessibility links

وتووێژی نێوان شاندێکی پەنجشێر و تاڵیبان لە ئەفغانستان


شاندێکی پەنجشیر، کە دوا پێگەی بەرەنگاربوونەوەی دژی تاڵیبانە لە ئەفغانستان، وتوێژێکی کردووە لەگەڵ شاندی تاڵیبادا لە شاری چاریکاری پایتەختی پارێزگای پەروان، ئەم وتووێژەی ڕۆژی پێنجشەممەی نێوان هەردوولا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانەی قەیرانی نێوانیان.

فەهیم دەشتی کە لەنزیکەوە لە پەنجشیر لەگەڵ ئەحمەد مەسعود کاردەکات، کۆبوونەوەکەی پشتڕاستکردەوە، ئەحمەد کوڕی ئەحمەد شا مەسعود، سەرکردەی دیاری هاوپەیمانی باکورە، کە لە ساڵی 2001 کوژرا.

دەشتی باسی لە پێکهاتەی شاندەکە کرد و وتی " لە چەند وەزیرێکی پێشوو وچەند ئەندام پەرلەمانێکی پێشوو پێکهاتووە،دەشڵێت ئەم ئەندامانە تەنها لە پەنجشیرەوەنین، بەڵکو لە پارێزگاکانی دیکەشەوە بوون".

سەرچاوەیەکی تاڵیبانیش بەمەرجێ ناوی ئاشکرا نەکرێت کۆبوونەوەکەی پشتڕاستکردەوە چونکە وتەبێژی فەرمی ئەو گروپە نەبوو، بە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند شاندەکەی تاڵیبان بە سەرۆکایەتی مەولەوی ئەمیر خان موتەقی بوو.

XS
SM
MD
LG