Accessibility links

ئەمەریکا داوا دەکات دیالۆگی نێوان کوردەکانی سوریا دەستپێبکاتەوە


ئەمەریکا داوا لە کوردەکانی سوریا دەکات بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستاندن

جێگری نێردەی ئەمەریکا بۆ سوریا دەیڤد براونستین جارێکی تر کۆبونەوەیەکی ئۆنلاینی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نەتەوەیی کورد لە سوریاENKS ئەنجام دا.

بە گوێرەی ENKS ئەوان بە نێردەی ئەمەریکایان وتووە، کە پێویستە مەرجەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر مێزی دیالۆگ.

فەیسەڵ یوسف
فەیسەڵ یوسف

فەیسەڵ یوسف ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ENKS لە لێدوانێکی تایبەتیدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئێمە بە نوێنەری ئەمەریکامان ڕاگەیاند کە پێویستە سەرەتا ئەو مەرجانەی دامانناوە جێبەجێ بکرێن تا بتوانین دیالۆگێکی نوێ دەستپێبکەین."

بە پێی زانیارییەکان ئەوە نزیکەی شەش مانگە چاوپێکەوتن و خولی دیالۆگی نێوان هەردوو لایەنی کوردی سوریا ENKSو PYNKڕاگیراوە.

چاودێران پێیان وایە لەو کاتەوەی کە ئاڵۆزییەکان لە نێوان پەکەکە و پارتی دروستبووە دیالۆگی کوردەکانی سوریاش ڕاگیراوە سەرباری هەوڵەکانی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیمورکات ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی بەڵام شەش مانگە وتووێژەکان ڕاگیراون بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک لەلایەنی ENKS یان PYNK بە فەرمی بڵێن ئەو دیالۆگانە شکستیان هێناوە.

بەپێی وتار و لێدوانەکانی PYNK، پێویستە بەم نزیکانە دیالۆگی نوێ دەستپێبکاتەوە.

هەرچەندە هیچ ئەندامێکی PYNK ئامادە نەبوو ئەم هەواڵە بۆ دەنگی ئەمەریکا پشتڕاست بکاتەوە بەڵام سەرچاوەیەکی PYNK کە نەیخواست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتی " پێویستە لە دەمێکی نزیکدا وتووێژەکان دەستپێبکەنەوە."

جێی وەبیرهێنانەوەیە لەسەر داوای فەرماندەیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی گەڕی وتووێژەکانیکورد و کورد لە مانگی چواری 2020 دەستیپێکرد کە پاش سێ خولی وتووێژ بەڵگەی سیاسی نێوان PYNK و ENKS ڕاگەیاندرا. لەو کاتە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی بەڵگە سیاسییەکەدا هەردوولا ڕایانگەیاند خولی وتووێژەکان بەردەوام دەبن هەتا ئەو کاتەی دەگەن بە ڕێککەوتنێکی گشتی ئەنجام دەدریت، بەڵام ئەوە شەش مانگە ئەو وتووێمانە ڕاگیراون.

بە پێی سەرچاوەیەکی نێو هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئێستادا هەوڵێکی ڕژد هەیە بۆ گەڕانەوەی هەردوولا بۆ سەر مێزی دانوستاندن، لە هەمانکاتیشدا چاودێران لەو بڕوایەدان کێشەکانی نێوان هەردوولا لە دەرەوەی سنووری سوریادایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:11 0:00


XS
SM
MD
LG