Accessibility links

پوتن فرمانی دروستکردنی ژێردەریایی نوێی ناوکی دەدات


سەرۆکی ڕوسیا فرمانیداوە بە دروستکردنی ژێردەریایی نوێی ناوکی و هەروەها کەشتی جەنگیی تریش وەک بەشێک لە هەوڵی نۆژەنکردنەوەی لەشکری وڵاتەکەی.

ئەم فرمانەی سەرۆکی ڕوسیا هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزی و پشێویەکانی مۆسکۆ و وڵاتانی ڕۆژئاوا.

ڤلادمیر پوتن، فرمانیداوە بۆ دروستکردنی 2 ژێردەریایی بە موشەکی باڵستیکی دوورهاوێژەوە و هەروەها 2 ژێردەریایی تریش بە سوتەمەنی دیزڵ کاربکەن، بێ لەو چوار ژێردەریاییە، فرمانی دروستکردنی دوو کەشتی تری جەنگیشیی داوە.

کرملن، نۆژەنکردنەوەی لەشکری ڕوسیای کردۆتە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی خۆی، هاوکاتی خراپبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا کە گەیشتۆتە بەرزترین ئاست لەوەتای ئەو شەڕە ساردەی ساڵی 2014 دەستیپێکرد پاش ئەوەی ڕوسیا دوڕگەی قرم لە ئۆکرانیا جیادەکاتەوە و دەیخاتە سەر ڕوسیا.

ڕوسیا لە هەوڵدابووە تا هێزی ئاسایی دەریایی خۆی لەو شوێنانەی جیهاندا جێگیر بکات کە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لێی بووە هاوکاتی شەڕی ساردی ئەو کاتە.

پوتن دەڵێت "بەردەوام دەبین لە بەهێزکردنی هێزی دەریایی ڕوسیادا و پەرە بە بنکەکان و ژێرخانی ئەم هێزەمان دەدەین و بە چەکی دروستکراوی ڕوسیاییەوە پڕچەکەی دەکەین. ڕوسیایەکی سەروەر و تۆکمە، پێویستی بە هێزێکی دەریایی بەهێز و تەواو هاوسەنگ و هاوبەرابەر هەیە."

هێزی دەریایی ڕوسیا لە ئێستادا لە دەریای ناوەڕاستدا ئامادەیی هەیە و بنکەیەکی هێزی دەریاییشی لە بەندەری تەرتوس هەیە لە سوریا و پەرەیداوە بەو بنکەیەی بەندەری تەرتوس. ئەمەش تەنها بنکەی دەریاییە ڕوسیا هەیبێت لە دەرەوەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوودا.

پوتن دەڵێت "بەردەوام دەبین لە نیشاندانی ئاڵای روسیا لە ناوچە ستراتیژیەکانی ئۆقیانوسەکاندا."
لە لێدوانەکانی ئەمڕۆ دووشەممەیدا هاوکاتی ئەم فرماندانانەی، سەرۆکی ڕوسیا ئاماژەشی بەوە کردووە، زۆرێک لەو تواناییەی چەکەکانی ڕوسیا هەیانە، لە جیهاندا نمونەیان نییە و هێشتاش وەک دەڵێت "هەندێکیان تا ئایندەیەکی دوریش لە جیهاندا بێوێنە دەبن."

XS
SM
MD
LG