Accessibility links

وەیسی سەعید وەیسی: ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر لە داهات دەگەرێتەوە سەر خەزێنەی گشتی حکومەت 


ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ئاشکرای دەکات کە دوو ڕاپۆرتی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی هاتووەتە پەرلەمانی کوردستان کە کاری گرنگ و دڵخوشکەری تێدابووە و چاوەڕوانن لە ئایندەیەکی نزیکیشدا ڕاپۆرتی سێهەمی چاکسازی بگاتە پەرلەمانی کوردستان و پێی وایە کە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر لە داهات دەگەرێتەوە سەر خەزێنەی گشتی حکومەت.

وەیسی سەعید وەیسی ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستانی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " بەپێی ئەو بەڵێنەی کە حکومەت دابووی دوو ڕاپۆرتی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی هاتووەتە پەرلەمانی کوردستان کە کاری گرنگ و دڵخوشکەری تێدا ئەنجامدرابوو و چاوەڕوانین لە ئایندەیەکی نزیکیشدا ڕاپۆرتی سێهەمی چاکسازی بێتە پەرلەمانی کوردستان و ئەوەی کە کراوە بەشێکی زۆری کاریگەریەکەی خەڵکی کوردستان دەیبینن". دەشڵێت" سەرۆکی حکومەت زۆر رژدبوو لەسەر پەسەندکردنی یاساکە و ئێستاش یاساکە لە بواری جێبەجێکردندایە و قۆناغی زۆر گەورەی بڕیوە".

لەبارەی ڕێژەی ئەو داهاتەی کە بەیاسای چاکسازی دەگەرێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستانی عێراق گووتی" بەدڵنیاییەوە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر لە داهات دەگەرێتەوە سەر خەزێنەی گشتی حکومەت کە ئەمەش دەبێتە هۆکارێکی سەرەکی هەم بۆ ئەوەی لەم قۆناغەدا کە حکومەت بڕیاری نەهێشتنی لێبرێنی مووچەشی داوە زیاتر پشت بەو چاکسازیانە ببەستین کە ئەنجامدراون و هەمیش دەتوانرێت بەشێکی زۆری ئەو داهاتەی کە کۆدەکرێتەوە یاخود لە ئەنجامی ئەو چاکسازیەی حکومەت بەدەستی دەهێنێت لە پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان ئەنجامبدرێت چونکە حکومەتداری تەنها دابینکردنی مووچە نییە بەڵکو لە پاڵ مووچەش دەبێت پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی کوردستان فەراهەم بکرێت".

لەمیانەی وتووێژەکەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا وەیسی سەعید وەیسی ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستانی عێراق لەبارەی ئەوەی کە لێپرسینەوە لەگەڵ هیچ کەسێک کراوە ئەوانەی کە گەندەڵیان کردووە، و هیچ کەسێک بانگهێشتی پەرلەمانی کوردستانی عێراق دەکرێت، گووتی" بەدڵنیاییەوە خەڵک بانگراوە و لێپرسینەوەش لەگەڵدا کراوە بەڵام کۆی گشتی زانیاریەکان لە لایەن ئەو دەزگا تایبەتمەندانەیە کە لە هەرێمی کوردستان کارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئەنجام دەدەن، پەرلەمانی کوردستان سێ ئەرکی لەسەرشانە ئەرکی یەکەم دەرکردنی یاسایە، ئەرکی دووەم چاودێریکردنی کاروباری حکومەتە، ئەرکی سێەمیش پەسەندکردنی بودجەیە لەو کاتەی کە بودجە هاتە هەرێمی کوردستان، هیچ دەسەڵاتێک نییە کە پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی هیچ کەسێک بکات بۆ لێپرسینەوە، دەتوانێت چاودێری بکەین بەڵام بەپێی یاسا کارەکان دابەشکراون هەم دیوانی چاودێری دارایی هەم دەستەی دەستپاکی کە هەردووکیان ڕاستەوخۆ سەر بە پەرلەمانی کوردستانن دەتوانن ئەو ڕولەیە ببینن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:22 0:00


XS
SM
MD
LG