Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: تاڵیبان لە یاخیبوونەوە بۆ دەسەڵات


دواجار ئەمەریکا بڕیاری خۆی بۆ کشانەوە لە ئەفغانستان جێبەجێکرد و دەستبەجێش پاش ئەو کشانەوەیە تاڵیبان چووە ناو شاری کابوڵ پایتەختی ئەفغانستانەوە.

هێشتا چەکدارە ئیسلامییەکانی تاڵیبان لە دەروازەکانی کابوڵدا بوون کە حکومەتی وڵاتەکە هەڵوەشایەوە و سەرۆکی ئەفغانستانیش وڵاتی جێهێشت بەرەو تاجیکستان.

تاڵیبان لە مانگی پێنجەوە برەویدا بە شاڵاوەکانی بۆسەر پارێزگاکانی وڵاتەکە و هەموو ڕۆژێکیش دەستکەوتی زیاتری هەبووە لەو شەڕانەدا و جێ پێی خۆیی قایمتر دەکرد لە پایتەختی پارێزگاکاندا.


میوانی بەرنامە:
هونەر حاجی جاسم، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی

هەر زوو شیکەرەوە ئاماژەیان بەوە دەکرد؛هەنگاوەکانی تاڵیبان بۆ پەراوێزخستنی کابوڵ بووە و ڕۆژ بە ڕۆژ توانیویەتی چنگی خۆی لە دەوروبەری پایتەختی ئەفغانستان گیر بکات و تا ئەوەبوو ڕۆژی یەکشەممە، 15ی مانگی 8ی ساڵی 2021 تاڵیبان توانی بەبێ بەرەنگاربوونەوەیەکی ئەوتۆ بچێتە ناو کابوڵەوە و جیهان بخاتە بەردەم ئەفغانستانێکەوە وەک دەگوترا چاوەڕواننەکراو بوو.


سەرۆک جۆو بایدن، لە وتارەکەیدا سەبارەت بە بڕیاری کشانەوە لە ئەفغانستان و ڕەوشی نوێی ئەو وڵاتە بە شەڕ وێرانبووە دەڵێت، کشاندنەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا بڕیارێکی ڕاست و دروست بووە، بۆچی کوڕ و کچی ئەمەریکایی لە شەڕی ناوخۆی وڵاتێکدا بکوژرێن لە کاتێکدا لەشکر و هێزە ئاسایاشییەکانی ئەو وڵاتە خۆیان شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان ناکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا کە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و بەتایبەتیش وڵاتانی ڕۆژئاوا دیپلۆمات و کارمەندانی باڵیۆزخانەکانی خۆیانیان لە ئەفغانستان کشاندۆتەوە، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئامادەکردنی ئەم بەرنامەیە دەڵێت "سات بە سات هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە دەکرێت و هیچ بڕیارێکیش لە ئارادا نییە بۆ جێهێشتنی ئەفغانستان."

شەڕی ئەفغانستان شەڕێکی ئاڵۆز و خوێناوییە، بەهۆی پەرەسەندنەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووەوە پەڕتەوازەیی و شپرزەیی و نیگەرانییەکی زۆر و قوڵیش بە خەڵکەوە دەبینرێت.

نزیکەی چل ساڵە ئەفغانستان لە شەڕدایە، شەڕەکان هەروادێ و خراپتریش دەبن، ململانێ لە پێناو دەسەڵاتدا، وەرچەرخا بۆ شەڕی ناوخۆ، وەک شیکەرەوە ئاماژەی پێدەکەن؛ یەکێک لە هۆکارەکانی کە ئەم ڕەوشەی ئەفغانستان وەهای لێهات ئەوەیە کە بۆتە شەڕی لە بری ئەم یان ئەو زلهێزە جیهانیانە و ئەفغانستان لەسەر دووڕیانێکی ستراتیژییە و یەکێکە وڵاتە هەرە ستراتیژییەکان لە جیهاندا و بەتایبەتیش لە ئاسیای ناوەڕاستدا.

ئایا شەڕی دژە تێرۆر لە ئەفغانستان کۆتایی پێهاتووە؟

ئایا شەڕە ناوخۆییەکانی ئەفغانستان، ململانێی ئایدیۆلۆژی بووە یان ململانێ بووە بۆ دەسەڵات؟

ئایا لێکەوتەکانی دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە لێکەوتەکانی چی دەبن لەسەر ئاسیای ناوەڕاست و ناوچەکانی دەوروبەریشی؟

هونەر حاجی جاسم، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا، وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:10 0:00

XS
SM
MD
LG