Accessibility links

هەلز ئەحمەد : بەپێی بەدواداچوونەکانمان هەندێک مامۆستای وانەبێژ تەنها 18 هەزار دینار وەردەگرن


ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و فێرکردن لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق ئاشکرای دەکات کە بەپێی یاسای چاکسازی نزیکەی 200 هەزار بندیوار و فرەمووچە و خانەنشینی نایاسایی هەن ئەگەر بە تەنها ئەمانە لە لیستی مووچە دەربێنن بێگومان تا 20 هەزار وانەبێژ لە جێگای ئەوانە دابنرێت و بە فعلی خزمەت بکەن ئەوا هیچ کاریگەریەکی نابێت و بەپێی یاساش مافی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانە کە دابمەزرێن.
هەلز ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستانی عێراق لە لیژنەی پەروەردە و فێرکردن لە وتووێژێکیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ هیچ بارگرانیەکی دارایی ناخاتە سەر حکومەت بەڵکو 18%ی میلاکی وەزارەتی پەروەردە لە مامۆستایانی وانەبێژ پێکهاتووە".

ناوبراو وتيشی " جێگای داخە کە بڕیارێک درابوو هەندێک پارە بە مامۆستایان بدرێت بۆ دبلوم 250 هەزار دينار و بۆ بەکالوریوس 300 هەزار دينار بەڵام تا مانگی یەک دابەشکرا، ئەو مامۆستایانەی لە مانگی 2 تا مانگی 6 وانەیان وتووە یەک دەرهەمیان بۆ خەرج نەکراوە بەپێی بەدواداچوونەکانمان هەندێک مامۆستا تەنها 18 هەزار دینار وەردەگرن، پێشبینی دەکەین لە ساڵی نوێدا حکومەت هزرێک بۆ ئەو وانەبێژانە بکات و ئەگەر کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر نەکرێت مامۆستایانی وانەبێژ پەنا بۆ هەندێک رێکاری یاسایی دەبەن".
لەمیانەی وتووێژەکەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە دەگوترێت ڤاکسین دەکرێتە ئیجباری بۆ مامۆستا و قوتابی و خوێندکاران، هەلز ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی پەروەردە و فێرکردن گووتی " تا ئێستادا هەندێک بنکەی تایبەت بە مامۆستایان دانراون و ئەگەر مامۆستا نەچێت ئەمە بڕیاری مامۆستا خۆیەتی وەک چوون دەنگدان مافی خۆیەتی و ئێمە ناتوانین کەس بە زووری ببەین و ئەوەی کە دەگوترێت کۆنتڕۆڵ بکرێت ئەگەر سەیری وڵاتە پێشکەوتووەکان بکرێت ڕێژە بەرزەکە گەیشتووەتە 70% ، ئەمە لەسەر ڕای ئەو قوتابی و مامۆستایە دەمێنێتەوە و هیوادارین هەموویان بچن ڤاکسین وەربگرن بەڵام حکومەت ناتوانێت کەس پابەندی ئەوە بکات تا بچێت ڤاکسین وەربگرێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:24 0:00


XS
SM
MD
LG