Accessibility links

حزبوڵا دەڵێت تانکەرێکی سوتەمەنی ئێرانی بە زووترین کات دەگاتە لوبنان


ڕێبەری گروپی چەکداری حزبوڵڵا کە ئێران پشتیوانیان دەکات ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند تانکەرێکی سوتەمەنی ئێرانی "لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بەرەو لوبنان بەرێدەکەوێت" حەسەن نەسروڵا لە ڕاگەیاندنەکەیدا هۆشدارییش دەداتە ئیسرائیل و ئەمەریکا کە ڕێگریی لێ نەکەن.

حزبوڵای لوبنانی گواستنەوەی ئەو سوتەمەنیەی ڕێکخستووە، کە دەبێتە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سزاکانی ئەمەریکا کە بەسەر تاراندا سەپێندراوە دوای ئەوەی دانۆڵد ترامپی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا سێ ساڵ پێش ئێستا لە ڕێکەوتنی ناوکی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان کشایەوە.

نەسروڵا لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە تانکەرەکە دیزلی هەڵگرتوە، ئەوانی دیکە بەدوای خۆیدا دێن، بۆ پرکردنەوەی کەمبوونی سوتەمەنی لە لوبنان کە ماوەی چەند هەفتەیەکە بۆتە مایەیی ئیفلیج بوونی وڵاتەکە.

ڕێبەری حزبوڵای لوبنان ئاماژەی بەوە نەکردوە کە لوبنان چۆن پارەی سوتەمەنی دەدات بەڵام لە وتارێکی پێشوودا گوتی دەکرێت لوبنان بەدراوی خۆی کە لیرەیە خەرجی سوتەمەنیەکە بدات. دراوی لوبنانی بەهۆی قەیرانی ئابووریەوە کە لە مانگی 10ی 2019ەوە دەستی پێکردوە و زیاتر لە 90٪ ی بەهای خۆی لە دەست داوە.

XS
SM
MD
LG