Accessibility links

پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیمارات


تورکیا و میرنشینە یەکگرتوەکانی عەرەب (ئیمارات) دوو ڕکابەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوپێشچوونیان لە پەیوەندیەکانیاندا هێناوەتە ئاراوە وەک سەرۆکی تورکیا دەڵێت دەشێت ببیتە مایەی وەبەرهێنانێکی گەورەی ئیمارات لە تورکیادا. ئەم لێدوانەی ڕەجەت تەیب ئەردۆغان دوابەدوای کۆبوونەوە دەگمەنەکەی هات لەگەڵ گەورە کاربەدەستێکی میرنشینە یەکگتروەکانی عەرەبدا.

گفتوگۆکان دواترین هەنگاوی ئەنقەرەیان نیشاندا بۆ هێوربوونەوەی گرژی لەگەڵ چەند زلهێزێکی عەرەبیدا لەسەر ناکۆکییەکانی لیبیا و کەنداو و بانگەشەی ڕکابەری بۆ دەریای ناوەڕاست.

ئەردۆغان ڕۆژی چوارشەممە لە ئەنقەرە وتووێژی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیمارات شێخ تەهنون بن زاید ئال نەهیان ئەنجامدا کە جەختیشی لەسەر هاوکاری ئابووری کردەوە.

ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی:"لەم دیدارەدا گفتوگۆمان لەسەر ئەوە کرد کە چ جۆرە وەبەرهێنانێک دەکرێت وە لەکام ناوچەدا بکرێت"

ئەو دوو وڵاتە کەهەریەکەیان پشتگیریان لەلایەنە ڕکابەرەکان بوون لە ململانێی لیبیادا دەکرد ، ڕکابەری سەرسەختی یەکتر بوونبۆ هەبوونی کاریگەری زیاتر لە ناوچەکە، تورکیا ساڵی ڕابردوو میرنشینە یەکگرتوەکانی تۆمەتبار کرد بە دروستکردنی ئاژاوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی دەستێوەردانەکانی لە لیبیا و یەمەن، هاوکات ئیمارات و چەند وڵاتێکی دیکە ڕەخنەیان لە کردەوە سەربازییەکانی تورکیا گرت.

XS
SM
MD
LG