Accessibility links

پۆلیسی هەڵەبجە: باوکێک منداڵەکەی خۆی کوشتووە خستویەتیە ناو بیرەوە


دوای دیار نەمانی منداڵێکی تەمەن 9ساڵ لە ڕۆژی 10-8-2021 لە پارێزگای هەڵەبجە و دۆزینەوەی بە مردوویی لە ناو بیری مزگەوتێکدا 3 کەس دەستگیردەکرێن و دواجار بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە باوکی منداڵەکەی بە بکوژی منداڵەکە دەست نیشان کرد و پۆلیس دەڵێت "دانی بەتاوانەکەدا ناوە."

موقدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پولیسی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " منداڵەکە بەمەبەستی نوێژکردن لە گەڕەکی سەرا دەچێتە مزگەوت و ئیتر دیارنامێنێت، دواتر تەرمی منداڵەکە بە مردوویی لە بیری مزگەوتەکەدا دەدۆزۆێتەوە ، دوای پێنج ڕۆژ تیمی لێکۆڵینەوەی تاوانی پولیسی هەڵەبجە ، تاوانباری سەرەکی ڕووداوەکە باوکی منداڵەکەیە و دوو کەسی دیکەش لەگەڵیدا دەستگیر کراون."

سەبارەت بە چۆنیەتی ئەنجامدانی ڕووداوەکە؛ موقدەم بەرزان عوسمان دەڵێت " دوای دیارنەمانی منداڵەکە کاتێک باوکی دەچێتە مزگەوتەکە و دەبینێت لەوێدەبیت بە وەشاندنی شیشێکی ئاسن بۆمناڵەکە بە مەبەستی ترساندن بەر سەری منداڵەکە دەکەوێت و دواتریش دەیخاتە ناو بیری مزگەوتەوە و لەوێ بەتەواوەتی گیان لەدەستدەد"ا.

بەڕێوبەرایەتی پولیسی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەکات" ئەو کەسانەی چەند ڕۆژی ڕابردوودەستگیرکراون،هیچکامیان هاوکاری تاوانبارەکە نەبوون، و تاوانبارەکەش تا ئێستا هۆکاری کوشتی مندالەکەی بۆ شڵەژانی دەروونی خی گەڕاندوەتەوە."

زانیاری زیاتر لە ڕاپۆرتی فەرحان هەورامانی، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکادایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:16 0:00


XS
SM
MD
LG