Accessibility links

ڕەوشی ئەفغانستان هۆکاری کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمانی بەریتانیایە


سەرەک وەزیری بەریتانیا داوای لە پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی دەکات لە پشووی خۆیان بگەڕینەوە بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر ڕەوشی ئەفغانستان.

وتەبێژێکی داونینگ ستریت "ئۆفیسی سەرەک وەزیر" دەڵێت ئەمە دووهەمین کۆبوونەوەیە لەسەر ڕەوشی ئەفغانستان لە ماوەی 3 ڕۆژدا.

پەرلەمانی بەریتانیا دەڵێت داواکەی بۆریس جۆنسۆن پەسەندکراوە تا پەرلەمانتاران ڕۆژی چوارشەممە ئەو کۆبوونەوە نائاساییە بکرێت بۆ تاووتوێکردنی ئەوەی هەنگاوی داهاتووی بەریتانیا چی بێت.

457 سەربازی بەریتانیایی لە شەڕی 20 ساڵەی ئەفغانستاندا کوژراون.

دۆمینیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت ئەمڕۆ یەکشەممە بە تەلەفون قسەی لەگەڵ شاه موحەمەد قوڕەیشی، وەزیری دەرەوەی پاکستاندا کردووە و وەک دەڵێت "نیگەرانی قوڵی" دەربڕیوە و هاوڕاش بووە لەسەر ئەوەی گرنگە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بە تاڵیبان بڵێت "دەبێت کۆتایی بە توندوتیژییەکان بهێنرێن و مافەکانی مرۆڤیش پارێزراوبن."

XS
SM
MD
LG