Accessibility links

ئەشرەف غەنی ئەفغانستانی جێهێشت


سەرۆکی ئەفغانستان، وڵاتەکەی جێهێشت بەرەو تاجیکستان، وەک کاربەدەستێکی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستانەوە ڕایگەیاند.

داوا لە ئۆفیسی سەرۆکایەتی ئەفغانستان کراوە تا زانیاری زیاتر بدات، بەڵام ئۆفیسی ئەشرەف غەنی دەڵێت "ناتوانرێت هیچ شتێک لەسەر جموجۆڵی غەنی بگوترێت لەبەر هۆکاری ئاسایشی."
نوێنەرێکی تاڵیبان کە ئێستا لەناو کابوڵدایە، زوویەکی ئەمڕۆ یەکشەممە وتبووی "تاڵیبان تاووتوێی شوێنی ئەشرەف غەنی دەکات تا بدۆزرێتەوە."

عەلی ئەحمەد جەلالی، ئەکادیمیستێکی بنکە لە ئەمەریکایە و پێشتر وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان بووە، وەک 3 دیپلۆمات هاوکاتی گەمارۆدانی کابوڵ ئاماژەیان پێکردووە "پێدەچێت دەستنیشان بکرێت بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی کاتیی لە کابوڵ."

هێشتا هیچ زانیارییەک نییە لەسەر ئەوەی ئایا تاڵیبان قایل دەبێت بە دەستنیشانکردنی جەلالی یان نا، هەرچەندە وەک دەگوترێت شیانی هەیە وەک کەسێکی گونجاو لێی بڕوانرێت بۆ حکومەتی کاتیی ئەفغانستان.

تاڵیبان وەها چاوەڕوان دەکات لە چەند ڕۆژی ئایندەدا گواستنەوەیەکی ئاشتیانەی دەسەڵات بکرێت لە ئەفغانستاندا.

وتەبێژی تاڵیبان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی بی بی سی، دەڵێت "خەڵک دڵنیا دەکەینەوە بەتایبەتیش دانیشتوانی کابوڵ، کە موڵک و ماڵ و ژیانیان پارێزراون و سەرکردایەتی تاڵیبان ڕێنومایی داوە بە هێزەکان تا لە دەروازەکانی کابوڵدا بمێننەوە و نەچنە ناو شارەکەوە."

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، فڕۆکەخانەی حامید کارزایی و نەخۆشخانەکان لە کابوڵ لەسەر کارەکانی خۆیان بەردەوامن.

XS
SM
MD
LG