Accessibility links

یەکەم لێدوانی ئەشرەف غەنی لەسەر ڕەوشی کابوڵ


سەرۆکی ئەفغانستان لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا پەیمانی لە ئەستۆ گرتنی باری ئاسایشی دەدات بۆ دانیشتوانی کابوڵ و هەروەهاش بە تەواوی هێزیشەوە بەرەنگاری هەر کەسێک ببێتەوە کە ئارامی و سەقامگیری لە کابوڵدا تێکبدات.

کاربەدەستان دەڵێن چەکدارەکانی تاڵیبان چوونەتە ناو شاری کابوڵ پایتەختی ئەفغانستان و لە هەوڵی ئەوەشدان حکومەتی نێوەندی وڵاتەکە بەبێ هیچ مەرجێک خۆی بدات بە دەستەوە.

حکومەتە نێوەندییە گەمارۆدراوەکەی ئەفغانستان، هیوادارە بەڕێوبەرایەتییەکی کاتیی پێکبهێنرێت، بەڵام وەک دەگوترێت هەروادێ و کارتەکانی دەستی کەمتر دەبنەوە بۆ بەکارهێنانیان لەم پەرەسەندنانەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا.

دانیشتوانی سیڤیل، ترس و نیگەرانییان لەوەیە تاڵیبان جارێکی تریش فەرمانڕەوایەتییە دڕندانەکەی خۆی بسەپێنێتەوە. خەڵک لەبەردەم بانکەکاندا ڕیزیان بەستووە تا پارەی پاشەکەوتیان لە ئەژمارە بانکیەکانیاندا ڕابکێشن.

ئەشرەف غەنی لە وتارە تەلەفزیۆنییەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا دەڵێت "بە ڕوونی و ئاشکرایی پێویستە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی، شانبەشانی هێزەکانی پۆلیس و لەشکری وڵاتەکە بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاسایشی هەموو هاوڵاتیان لە ئەستۆ بگرن و بەپێی ئەو فرمانەی داومە بە وەزیری بەرگری و وەزیری ناوخۆ. ئەوە بەرپرسیارێتی ئێمەیە و بە پشتیوانی خودا ئەو بەرپرسیارێتییەمان بەجێدەگەیەنین."
سەرۆکی ئەفغانستان دەڵێت "هەرکەسێک ئاسایش و سەقامگیری تێکبدات، یان بیر لە تاڵانکردن بکاتەوە پێویستە بە هەموو هێزێکەوە ڕێگەی لێبگیرێت."

XS
SM
MD
LG