Accessibility links

تاڵیبان گەیشتە شاری کابوڵ و سەرۆکی ئەفغانستانیش هیچ لێدوانێکی نەداوە


چەکدارەکانی تاڵیبان لەناو شاری کابوڵ
چەکدارەکانی تاڵیبان لەناو شاری کابوڵ

یاخیبووانی تاڵیبان چوونەتە ناو شاری کابوڵ، پایتەختی ئەفغانستانەوە، وەک گەورە کاربەدەستێکی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی پێکردووە.
ئەم پەرەسەندنرەی ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوکات بووە لەگەڵ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بە هەلیکۆپتەر.

ئەو گەورە کاربەدەستە لە لێدوانەکەیدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز، دەڵێت "تاڵیبان لە هەر چوار لاوە هاتوونەتە ناو کابوڵەوە" بەبێ ئەوەی هیچ زانیاری و وردەکارییەکی زیاتری باس بکات.

کۆشکی سەرۆکایەتی ئەفغانستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا، نوسیویە "دەنگی تەقە لە ژمارەیەک شوێنی چواردەوری کابوڵ دەبیسترێت، بەڵام هێزە ئاسایشییەکان بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانە نێونەتەوەییەکانماندا، کۆنترۆڵی شارەکەمان لە دەستە."

کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن دیپلۆماتانی وڵاتەکایان لە باڵەخانەی باڵیۆزخانەوە گواستراونەتەوە بۆ فڕۆکەخانە.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە "ناوچەی وەزیر ئەکبەر خان"ە کە بەشێوەیەکی بەرچاو لە ڕووی ئاسایشییەوە پارێزراوە.

ئەمەریکا سەربازی زیاتری ناردووە بۆ یارمەتیدان لە چۆڵکردن و گواستنەوەی دیپلۆماتکاران و کارمەندانی ئەمەریکایی لە کابوڵ، پاش پێشڕەوییەکانی تاڵیبان بە ئاڕاستەی پایتەختی ئەفغانستان و ئاماژەکانیش وەها نیشانیان دەدا کە تاڵیبان لە چەند ڕۆژێکدا دەستدەگرێت بەسەر کابوڵدا.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم ڕەوشە لەلایەن ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەفغانستانەوە نەدراوە.
غەنی ڕۆژی شەممە وتی "لە ڕاوێژکردنێکی بەپەلەدایە لەگەڵ ڕێبەرانی خۆجێی و هاوپەیمانە نێونەتەوەییەکانیشدا لەسەر ئەم ڕەوشە.

XS
SM
MD
LG