Accessibility links

بومەلەرزەیەکی بەهێز هایتی دەهەژێنێت


بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 لەسەر پێوانەی ڕێختەر ڕۆژی شەممە هایتی هەژاند، و بەلایەنی کەم 29 کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆک وەزیری وڵاتەکە ئارێڵ هێنری گوتی هەموو سەرچاوەکانی حکومەت ڕێکدەخات بۆ هاوکاری کردنی قوربانیانی ئەو ناوچانەی کە بوومەلەرزەکە کاریتێکردوون.

نێوەندی زەویناسی ئەمەریکا دەڵێت نێوەندی بومەلەرزەکە نزیکەی 125 کیلۆمەتر دوورە لە ڕۆژئاوای پایتەختی وڵاتەکەوە، و زیانێکی زۆر ڕاگەیەندراوە.

جێری کاندڵەر بەڕێوەبەری پاراستنی مەدەنی هایتی بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد پرێسی ڕاگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 29 کەس و گەڕان و پشکنین بەردەوامە.

XS
SM
MD
LG