Accessibility links

هاوپەیمانی ناتۆ : هەتا دەکرێت پشتیوانی لە حکومەتی ئەفغانستان دەکەین 


سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆێنس ستۆڵتنبێرگ رۆژی هەینی گوتی هاوپەیمانەکە دیپلۆماتە سیڤیلەکانی خۆی لە ئەفغانستان دەهێڵێتەوە هاوکاتی ئەوەی هەوڵدەدات پشتیوانی لە حکومەتی ئەفغانی و هێزەکانی ئاسایشی بکات لە بەرامبەر هێرشی تالیبان.

لە راگەێندراوێکدا دوابەدوای کۆبوونەوەیەکی نێردەکانی هاوپەیمانی ناتۆ ، ستۆڵتنبێرگ گوتی ئامانجمان هەتا دەکرێت پشتیوانیکردن دەبێت لە حکومەتی ئەفغانی و هێزەکانی ئاسایشی و ئاماژەشی کرد بەوەی کە ئاسایشی کارمەندانیان جێی ئەوپەڕی بایەخیان دەبێت. ستۆڵتنبێرگ گوتیشی هاوپەیمانی ناتۆ درێژە بە بوونی ئەرکی دیپلۆماسی خۆی لە کابوڵ دەدات و بەردەوامێش دەبێت و بە گوێرەی پێویست گۆڕانکاری لەو ئەرکەیدا دەکات .

چەکدارانی تالیبان لە هێرشێکی خێرادا دەستیان بەسەر زنجیرەیەک لە پایتەختەکانی هەرێمی ئەفغانستاندا گرتووە لەو کاتەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی ناتۆ بە ئەندازەیەکی بەرچاور لە ئەفغانساتان کشانەوە لەسەر رۆشنایی بڕیاری جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کشانەوە لە ئەفغانستان.

هێزەکانی ناتۆ بە رابەرایەتی ئەمەریکا و بەریتانیا لە دەمێکی درەنگانی رۆژی پێنج شممە گوتیان ، ئەوان فرمان بە هەزاران لە هێزەکانیان دەدەن بگڕێنەوە بۆ ئەفغانستان لە پێناو گواستنەوەی هاوڵاتیانیان لەو وڵاتە .


لە راگەێندراوەکەدا سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ ستۆڵتنبێرگ گوتی ؛ هاوپەیمانان زۆر نیگەرانن لە ئاستە بەرزەکانی توندووتیژی ئەوەی هۆکارەکەی هێرشی چەکدارانی تالیبانە بۆ سەر هاوڵاتیانی سیڤیل و ئەوانەی دەکرێنە ئامانجی کوشتن و هەروەها نیگەرانن لە راپۆرتەکانی دیکەی پەیوەست بە پێشێلکاریە زەقەکانی مافەکانی مرۆڤ .

لە راگەێندراوەکەدا سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ ستۆڵتنبێرگ گوتی پێویستە تالیبان بزانێت و لەوە تێبگات کە ئەگەر ئەوان بە زەبری هێز کۆنترۆڵی ئەفغانستان بکەن ، ئەوا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانیان پێدا نانێت . گوتیشی ئێمە درێژە بە پابەندی پشتیوانیکردنی خۆمان مان لەمەڕ چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئەو شەڕە دەدەین.


دپلۆماتکارانی هاوپەیمانی ناتۆ دیمەنێکی تاڵیان سەبارەت بەو رووداوانەی لە ئەفغانستان دەگوزەرێ وێناکرد و دپلۆماتکارێک رەوشی ئەفغانستانی ئێستای بە کەوتنی سایگۆن لە کۆتایی جەنگی ڤێتنام ی شووبهان . هاوکات دپلۆماتکارێکی دیکە بە فرانس پرێسی گوت رەوشەکە کارەساتاوییە.


واشنتن و لەندەن لە درەنگانێکی رۆژی پێنج شممە پلانی خۆیان راگەیاند بۆ بەخێرایی کشانەوەی کارمەندەکانیان لە باڵیۆزخانەکانیان و هاوڵاتیانیان لە کابوڵی پایتەخت .

دانیمارک و نەرویژ وڵاتانی ئەندامی ناتۆ رۆژی هەینی رایانگەیاند کە باڵێۆزخانەکانیان لە کابوڵ بە شێوەیەکی کاتی دادەخەن . ئەم هەنگاووش دوای ئەوە بوو کە یاخیبوانی تالیبان کۆنترۆڵی قەندەهاریان کرد ، ئەوەی دووەم گەورەترین شاری ئەفغانستانە و تەنها کابۆڵی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی هەرێمەکانی دیکەی ئەو وڵاتەیان ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئەفغانیدا ماونەتەوە . حکومەتی ئەفغانی لە ئێستادا دەسەڵاتی بە ئەندازەیەکی بەرچاو بەسەر بەشی زۆری ئەفغانستانی لەدەستداوە ، ئەمەش لە ئاکامی هەشت رۆژ لە هێرشی کوتوپڕی تالیبان بۆ سەر ناوەندەکانی شارەکان ، ئەو کارەی پشتیوانکارانی رۆژئاوایی لە کابوڵی سەرسوڕهێناوە.

XS
SM
MD
LG