Accessibility links

وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و سعودیە کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئێران لە دەریای عەرەبدا


ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەیعەرەبستانی سعودیەدا کۆبووەتەوەو باسی لە هێرشی ئەم دواییەی ئێران لە دەریای عەرەبدا کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیامێکدا کە 9ی ئەم مانگە بڵاویکردووەتەوەدەڵێت "دیسان ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سعودیە سەبارەت بە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئێران لە دەریای عەرەبی و هاوکاریە ئەمنییە بەردەوامەکانمان گفتوگۆمان کرد. هەروەها باسمان لە پشتیوانی بۆ ئاگربەست لە یەمەن و پێویستی پێشکەوتنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤیش کرد."

ئەنتۆنی بلینکن پێشتر لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەربارەی هێرشەکەی سەر کەشتی مێرسەر ستریت کە دەوترێت کاری ئێران بووە، ڕایگەیاندبوو کە ئەو هێرشە بێ وەڵام نامێنێتەوە گوتیشی" جیهان ناتوانێت ڕێگا بدات ئەو جۆرە کارانەبە بێ سزا تێپەڕببن."

کەشتی ئێم تی مێرسەر ستریت، کە ئیاڵ ئۆفەر،ملیاردێری ناوداری ئیسرائیل خاوەنیەتی، رۆژی 5 شەممە هێرشی کرایە سەر و هاوڵاتییەکی بەریتانیایی کە کارمەندی ئاسایش بووە لە کەشتییەکەدا و هەروەها هاوڵاتییەکی ڕۆمانیاییش لە تاقمی کەشتیەوانەکەکوژران.
ئەمەریکا و بەریتانیا و زۆدایک ماریتایم، ڕێکخەری هاتوچۆی کەشتییەکان دەڵێن پێدەچێت هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرابێت.

وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت ( G7 ) وڵاتە ئابورییە دەوڵەمەندەکان ڕۆژی هەینی گوتیان ئێران هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی دەکات و هەموو ئەو بەڵگانەی بەردەستن ئەوە نیشان دەدەن کە لە پشت هێرشەکەی هەفتەی ڕابردووەوە بووە بۆ سەر کەشتیەکی بارهەڵگری مێرسەر ستریت.

وتەبێژی حکومەتی ئێران لێدوانەکەی G7ی ڕەتکردەوە و بە بێ بنەما ناوی برد.

XS
SM
MD
LG