Accessibility links

بەختیار شارەزووری: دەسەڵاتی قوڵ لە کوردستاندا درێژکراوەی دەسەڵاتی قوڵی وڵاتانی دراوسێیە


Bakhtyar Sharauri بەختیار شارەوری
Bakhtyar Sharauri بەختیار شارەوری

ئایا دەوڵەتی قووڵ چیە؟ هۆکار چیە دەوڵەتی قوڵ دروست دەبێت؟ سیاسەتە، بەرژەوەندی ئابووری تاکە یان گرووپێکە یانیش ئایدۆلۆژیا و درێژکراوەی پارتە سیاسیەکانە؟

زۆرجار باس لە دەوڵەتی قوڵ دەکرێت، گوایە حکومەتێکی شاراوەیە لەناخی دەوڵەتی فەرمیدا دروست دەبێت و چەندین کەرتی جیاواز دەگرێتەوە.

نوسەر و چاودێری سیاسی بەختیار شارەزووری باس لە مانا و پرسی دەوڵەتی قوڵ دەکات و دەڵێت "دەوڵەتی قوڵ ڕەهەندێکی مێژوویی و ئاڵۆزی هەیە، لای جووەکان هەبوە و هەیە، لای ئەوان زیاتر لە بواری ئابووریدا بووە. بەڵام ئەوەی وەک دەستەواژەیەک بەکارهاتبێت لە ساڵی 1923وە کەمال ئەتاتورک دەوڵەتی عیلمانی دادەمەزرێنێت و لەوێوەوە سەرهەڵدەدات، پاشان ئەمە دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی ئەمەریکا و میسرو وڵاتانی عەرەبی وڵاتانی ‌دیکە".

شارەزووری دەشڵێت "بە واتا گشتیەکەی دەوڵەتی قوڵ هەموو چوومەکەکان دەگرێتەوە لەبواری سەربازی و جوگرافی و کۆمەڵایەتی و تا دەگاتە کەرتی تەندروستی، کەمال ئەتاتورک کاری لەسەر کردوە، گروپی جیاوازی لەناو ئەفسەران و هێزی چەکدار و ئاسایش و بازرگانی و کۆمپانیاکان و کەرتی تەندروستی دروستکردوە، ئامانجی دەستبەسەراگرتنی هەموو چوومکەکانی دەسەڵات و ئابووریە لەڕێگای ڕەوایی دەنگدانەوە".

ئەوەی زانراوە دەوڵەت بۆ خزمەتی هاوڵاتیانە، بەڵام دەوڵەتی قوڵ چۆن کار دەکات؟ ئایا بۆخزمەتە یاخودا بەپێچەوانەوە بۆ تێکدان کار دەکات؟ ئایا دژی ئەو خواستەیە فەیلەسووفەکان خەونیان پێوە ئەبینی دەوڵەتێکی دەستپاک و لەخزمەتی تاکدا بێت و دژەگەندەڵی بێتە ئاراوە یاخودا بە پێچەوانەوە؟

شارەزووری دەڵێت "دەوڵەتی قوڵ هەڵگری هەموو بەها جوانەکانە و درووشمەکانی پێیە، بەڵام لە ماکیاجێک زیاتر هیچ شتێکی ‌دیکە نیە، لەپشتی دروشمەکانیانەوە پاراستنی بەرژەوەندیە هاوبەشەکانی کەسایەتی و گرووپ و بنەماڵەکانە".

کوردستان ئەکەوێتە کوێی ئەم دیاردەیە ، ئایا سودی بۆ خواستی کورد هەیە، یاخود زیانی پێدەگەێنێت؟

شارەزوری دەڵێت" لەبەر ئەوەی لەکوردستان دەوڵەتی فەرمی نیە ئەوەی هەیە درێژکراوەی هەژموونی دەوڵەتی قوڵی تورکیا و ئێرانە، بۆیە خێلگەراییە، لۆکاڵی نیە و بەهەموو پێوانەکان مەترسی زیاترە، گەورەترین کێشەیە بۆ دیموکراسی و دەسەڵاتی گەڵ و دەستاودەستکردنی دەسەڵات".

زانیاری زیاتر لەدەقی ووتوێژەکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:43 0:00



XS
SM
MD
LG