Accessibility links

لە هێرشێکی تاڵیباندا فڕۆکەوانێکی هێزی ئاسمانی ئەفغانستان کوژرا


Car bomb attack in Sadr City
Car bomb attack in Sadr City

کاربەدەستان دەڵێن، لە هێرشێکی تاڵیباندا فڕۆکەوانێکی هێزی ئاسمانی ئەفغانستان لە ناوچەی کابول بەهۆی بۆمبێکەوە کوژراوە.

کاربەدەستان ڕایانگەیاند ئەو فڕۆکەوانەی ڕۆژی شەممە کوژرا بەناوی حەمیدوڵا عەزیم، لەکاتی تەقینەوەی بۆمبێک کە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لکێندرا بوو گیانیلەدەستداوە. هەروەها 5 هاوڵاتیش لە تەقینەوەکەدا بریندار بوون.

عەبدولفەتاح ئیسحاقزای فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەفغانستان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند عەزیمی مەشقی لە فڕینی هەلیکۆپتەرەکانی (UH60 Black Hawk) ئەمەریکایی پێکراوە ، کە نزیکەی چوار ساڵ بوو لەگەڵ هێزی ئاسمانی ئەفغانستان کاری دەکرد.

ئیسحاقزای ئەوەشی خستەڕوو کە عەزیمی ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ خێزانەکەی دا گواستبوویانەوە بۆ کابول بەهۆی هەڕەشەی ئاسایشیەوە.

زەبیحوڵڵا موهاجید، وتەبێژی تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە تاڵیبان ئەو هێرشەی ئەنجامداوە.

تاڵیبان پلانێکی خۆی پشتڕاستکردەوە کە فڕۆکەوانە مەشق پێکراوەکانی ئەفغانی بە ئامانج دەگرێت و لەناودەبرێن.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG