Accessibility links

لە هەولێر تەرمی موسا باباخانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستان دۆزرایەوە


Mosa Babakhani
Mosa Babakhani

ئەندامێكی سەركردایەتی حزبی دیموكراتی كوردستان لەبارەی ڕووداوی گیانلەدەستدانی مووسا باباخانی بە دەنگی ئەمەریكای وت" ئەم ڕووداوە تیرۆر بووە و لە یەكێك لە هۆتێلەكانی هەولێر لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تیرۆركراوە".

حزبی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە تێیدا دەڵێت" به‌ ئاگاداریی بیروڕای گشتی، میدیاکان، و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان ده‌گه‌یه‌نین بەداخێکی گرانەوە کاک مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە دەستی تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری هەولێر تێرۆر کرا."

لەلایەکی ترەوە لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەڵێت" ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٧ئابی ٢٠٢١ لە لایەن کارگێڕیی هۆتێل ( گولی سلێمانی) لە شاری هەولێر ئاگادارکراینەوە لە روداوێکی کوشتن لە ناو ئەو هوتێلە. دوای گەیشتنی تیمەکانی لێکۆلینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان ، دەرکەوت کەسی کوژراو هاولاتی کوردی رۆژهەلاتە بە ناوی(موسا بابە خانی). لێکۆلینەوە لە تاوانەکە دەستی پێکردوەو دوای تەواوبونی لێکۆلینەوە ئەنجامەکەی رادەگەیندرێت."

لە ڕاگەیەنراوەکەی حزبی دیموکراتی کوردستاندا هاتووە، مووسا باباخانی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی گەلاوێژ لەلایەن دوو تێرۆریستی سەر بە کۆماری ئیسلامی ڕفێندرا و بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی گەلاوێژ تەرمی بێ‌گیانی لە حاڵێکدا ئاسەواری ئەشکەنجەی قورسی پێوە دیار بووە، لە ژوورێکی هۆتێلی "گوڵی سلێمانی" لە شاری هەولێر دۆزرایەوە. زانیاری زیاتر له‌ باره‌ی ڕووداوه‌که‌، هه‌روه‌ها وردەکاری ژیان و تێکۆشانی مووسا باباخانی، نوێترین قوربانیی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌ به‌یاننامه‌کانی داهاتوودا به‌ ئاگاداریی بیروڕای گشتی بڵاودەکەینەوە".

جێی باسە مووسا باباخانی خەڵکی شاری کرماشانی ئێرانە لەناو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەردەوامی بە کارەکەی دەدا، لە کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئـەو حیزبە هەڵبژێردرا.

XS
SM
MD
LG