Accessibility links

ئاگرەکەی کالیفۆرنیا بووەتە هەڕەشە بۆ سەر هەزاران ماڵی شارێکی گەورە


ئاگرەکانی کالیفۆرنیا
ئاگرەکانی کالیفۆرنیا

ئەو کەسانەی لە دارستانە جوانەکانی باکوری ویلایەتی کالیفۆرنیا دەژین دووچاری ترسێکی زۆر بوونەتەوە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەهێز لە ناوچەکەدا. لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، ئاگری ئەو دارستانانە بۆتە هەڕەشەی سوتانی هەزاران ماڵی ئەو ناوچەیە.

ئاگری دیکسی کە زۆربەی شاری گرینڤیڵی سوتاندوە، ئەو شارەی کە بە سەردەمی دۆزینەوەی زێڕ بەنێوبانگ بوو، ئاگرەکە هەڕەشەی سوتانی لە زیاتر لە 10 هەزار بینا کرد لە باکوری شارەکە ئەو ناوچەیەی کە لە شاری نیویۆرک گەورەترە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرانگاربوونەوەی ئاگر و پاراستنی دارستانەکان، ئاگرەکە گەورەترین ئاگرکەوتنەوەی سروشتی بووە لەوڵاتەکەدا و سێیەمین گەورەترین ئاگر بووە لە مێژووی کالیفۆرنیادا.

هەروەها دەیان ماڵ و زۆربەی شاری گرینڤیڵی لە ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەدا وێران کردووە و زیانێکی زۆری بە گوندی کانێوندەم گەیاندووە، کە گوندێکی بچوکە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی سی کەس دەبێت. کاربەدەستان وتیان ئاگرەکە گەیشتە چێستەر بەڵام تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیان پارێزگاری لە ماڵ و بازرگانیەکانی ئەو ناوچەیە بکەن.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG