Accessibility links

ئامارەکانی گیانلەدەستدان بە ڤایروسی کۆڕۆنا لە هەڵەبجە ڕوو لە هەڵکشان دەکەن


farhan
farhan

لە ماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودا 13 هاووڵاتی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە، بە وتەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەش ئامارەکان بەردەوام ڕوویان لە هەڵکشانە، لە ڕێگەی هەڵمەتێکی نیشتیمانیشەوە کار بۆ زیاتر هاندانی هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین دەکرێت، بڕیارە سبەینێ لە پارێزگای هەڵەبجە بنکەیەکی دیکەی وەرگرتنی ڤاکسین بکرێتەوە.

ئامارەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای هەڵەبجەڕوویان لەبەرزبوونەوەیە و لە ماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودا 13 هاووڵاتی بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆر نەخۆش لە نەخۆشخانەی وەفا خەوێنراون و دۆخی تەندروستی سەرجەمیان بە وتەی پزیشکانی نەخۆشخانەکە ناجێگیرە و هۆشداریش لە بەرزبوونەوەی ئامارەکان دەدرێت.

د. شوان عومەر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی وەفا لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "ئامارەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە بەردەوام ڕوویان لەبەرزبوونەوەیە، بەجۆرێک لە ماوەڕ 20 ڕۆژدا 13 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە 4 نەخۆش لە هۆڵی چاودێری چڕن و لەکۆی 20 نەخۆشی نەخۆشخانەش دۆخی تەندروستی سەرجەمیان ناجێگیرە".

سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسین لە پارێزگای هەڵەبجە کە لەماوەی ڕابردوودا هاووڵاتیان، متمانەیان بە ڤاکسینەکە نەبوو و وەریان نەدەگرت، لە ئێستادا بە ووتەی د. شوان عومەر بەڕێوبەری نەخوشخانەی وەفا "لە ئێستادا بەهۆی هەڵمەتێکی هوشیاری و بە پشتیوانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و زیاد بوونی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە دوو بنکە لەبەر زۆری خواست بۆ ڤاکسین کراونەتەوە و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە بنکەی سێهەمی تایبەت بە ڤایرۆسەکەش بکرێتەوە" .

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە چەند نامەیەکی ئاراستەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و مامۆستایان ئاینی کردوە و داوای لێکردوون هەڵمەتی هوشیاری تەندروستی ئەنجام بدەن، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا دەڵێت" بەدەمەوە چوونی باش بۆ هەڵمەتەکان هەبووە و پێویستە هاووڵاتیان زیاتر خۆیان بپارێزن ".

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا لە هەڵەبجە 17 هەزار و 434 پشکنین ئەنجام دراوە و 4 هەزار و 259 کەس تووشی ڤایروسەکە بوون و 165 هاووڵاتیش بە ڤایروسەکە گیانیان لەدەستداوە و 337 کەسیش لە ژێر چاودێریدان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:32 0:00


XS
SM
MD
LG