Accessibility links

 سیاسەتی داهاتووی دەرەوەی ئێران لەمەڕ ئەمەریکا 


ئاگری ئیسماعیل نژاد
ئاگری ئیسماعیل نژاد

ئیبراهیم ڕەئیسی ئێوارەی پێنجشەممە لە پەرلەمانی ئێراندا سوێندی یاسایی خوارد و وەک سەرۆکی نوێی ئێران بە فەرمی دەستیبەکارکرد.

ڕەئیسی لەدوای سوێندخواردنەکەی لەبارەی بەرنامە ناوکییەکەی کۆماری ئیسلامیەوە گوتی کە بەرنامەکان ئاشتیخوازن و بە پێی فتوای ڕێبەری باڵا، ئێران چەکی ناوەکی قەدەغە کردووە بۆ خۆی.

سەرۆک کۆماری ئێران لەبارەی سزاکانی ئەمەریکاشەوە بۆ سەر وڵاتەکەی گوتیشی پێویستە سزاکانی سەر ئێران لاببرێن و گوتی پشتگیری لە هەر پلانێکی دیپلۆماسی دەکات لە پێناو ئەو ئامانجەدا.

سیاسەتی دەرەوەی ئێران لەمەڕ ئەمەریکا بەرەو کوێ دەڕوات؟

بەرنامەی ناوکییەکانی ئێران تا چەند ئاشتیخوازن و گەر ئاشتیخوازن بۆ ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوا وەک مەترسی سەیری دەکەن؟

جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی دوای رۆژی دەستبەکاربوونی ڕەئیسی ڕایگەیاند کە ئەمەریکا ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بۆ گەڕانەوەی دوبارە بۆ ناو رێککەوتنە ناوکییەکەی ئێران، بەڵام گوتی ئەو دەرفەتەی دراوە بە ئێران بۆ گفتوگۆ، دەرفەتێکی هەمیشەیی و بێ سنوور نییە. ئەمە واتای چی دەگەیەنێت؟

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هۆشداری داوە کە ئەگەر ئیبراهیم ڕەئیسی ڕێگای دوژمنایەتی بگرێتە بەر ئەوا مەترسی زۆر هەڵدەگرێت بۆ کۆماری ئیسلامی و لەو هەفتەیەشدا ئیسرائیل رایگەیاند کە ئامادەیە بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئێران، لە ئێرانیشدا وەک دەوترێت باڵی توندڕەوی کۆماری ئیسلامی لە ئیستادا لەسەر کارن، ئایا ئەمانە هەموو زەمینە دەبن بۆ هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا و ئەمەریکا؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە بەفراو نوری لەبەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە چاوپێکەوتنی کردوە لەگەڵ ئاگری ئیسماعیل نەژاد، شیکەرەوەی سیاسی لە نەمسا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:21 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG