Accessibility links

هێزە ئەمنییەکان لە وان 300 پەنابەر دەستگیر دەکەن


هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە 300 پەنابەریان لە بارهەڵگرێکدا لە شارۆچکەی چاڵدران لە وان دەستبەسەر کردووە.

ئەو پەنابەرە دەستبەسەرکراوانە، کە بریتین لە264 ئەفغانی و 30 پاکستانی و 6 ئێرانی گوازرانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پەنابەرانی وان تا بیانگێڕنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

پارێزەر مەحموت کاچان ئەندامی کۆمیسیۆنی پەنابەران لە بارۆ (سەندیکای پارێزەران)ی وان تیشکی خستە سەر ڕەوشی مەترسیداری پەنابەران.

ئەو گوتی " بەداخەوە ئەو پەنابەرانەی لە وڵاتانی خۆیاندا دەربەدەر دەبن، لە کاتی گەشتیاندا بۆ وڵاتێکی تر ڕووبەڕووی چەندین پێشێلکاری مافی مرۆڤ دەبنەوە. ساڵانە ژمارەیەک پەنابەر لە شاری وان بەهۆی سەرما، ڕووداوی هاتووچۆ و نوقومبوونی بەلەم لە دەریاچەی وان گیانیان لەدەستدەدەن."

کاچان دەشڵێت لە شاری وان هەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەم ڕێکخراوەکانی کە لە ناو تورکیاش کار لەسەر پەنابەران دەکەن لە ئاستی ئەو ڕووداوانە بێدەنگن " ساڵی 2018 نوسینگەی کۆچبەرانی یەکێتی ئەوروپاش لەم شارە کشایەوە دوای ئەوەی ڕێکخراوێکی وەها گرنگ لە ناوچەکە کشایەوە، پەنابەران بەردەوام هەوڵ دەدەن بە ڕێگای سەخت خۆیان بگەێننە ئەوروپا."

پاش ئەوەی ئەمەریکا و ناتۆ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان ڕاگەیاند توندوتیژییەکانی نێوان حکومەت و تالیبان زیادی کردووەو خەڵکی بە بەردەوامی لە ترسی توندوتیژی هەڵدێن.

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندە دەکات لە سەرەتای ئەم ساڵەوە هەتا ئێستا 270 هەزار کەس هەڵاتوون و بەشێکی زۆریشیان خۆیان دەگەیەننە وان تا لەوێوە بڕۆن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:58 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG