Accessibility links

نیشانەی نازییەکان جووەکان بێزار و سەرەک وەزیریش توڕەدەکات لە ئیسرائیل


سەرەک وەزیری ئیسرائیل ناڕەزاییەکی توندی دەربڕیوە لەسەر وێنەکێشانی سیمبۆلی نازییەکان لەسەر دیوارەکانی کنیشتێکی جووەکان لە نزیک شاری تەلئەڤیڤەوە.

نافتالی بێنێت، ئەو کارەی بە "کارێکی ئاژاوەگێرێانە و مەترسیداری ڕق و کینە" ناودێرکردووە.

پۆلیس دەڵێت دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو وێنەیەی بە سپرای کێشراوە لە سەر دیوارەکانی 2 کنیشتی جووەکان لە شاری بنێی براک لە دەوروبەری تەلئەڤیڤ.

سەرەک وەزیری ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماژەی بەوەش کردووە، پۆلیسی وڵاتەکەی هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی دەگرێتەبەر، وەک دەڵێت "بۆ سەروسەوداکردن لەگەڵ تاوانباراندا."

ئاشەر لانداو، مالوم لە کنیشتی "ئیسرائیل یۆنگ" بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندووە سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لەسەر دوو دەروازەی کنیشتەکە وێنەی سیمبۆلی نازییەکان کێشراوە و دەشڵێت "کۆندۆمیش کراون بە دەسکی دەرگاکانی کنیشتەکەوە."

لانداو دەڵێت زۆرێک لەوانەی بۆ نوێژ و نزا سەردانی کنیشتەکە دەکەن هەروەها خۆیشی، لە ڕزگاربووانی هۆلۆکۆستن و بەشێکی تریشیان نەوەکانی ڕزگاربووانی هۆلۆکۆستن.

وێنەی نیشانەی نازییەکان لەسەر کنیشتێکی تری هەمان ناوچەدا کێشراوە.
ئەمەش یەکەم جار نییە، ئەو جۆرە ڕەفتارە بەرامبەر دانیشتوانی جوو بکرێت لە ئیسرائیلدا.

XS
SM
MD
LG