Accessibility links

لە یارییەکانی مەلەوانی ئۆڵۆمپیاد داهێنانی نوێ دەکرێت


بۆ یەکەمجارە لە ئۆلۆمپیادی تۆکیۆ، پیاوان و ژنان بۆ مەلەکردن پێکەوە لە پێشبڕکێیەکدابن. ئەمجۆرە لە پێشبڕکێیە بووە داهێنانێکی نوێ بۆ یارییەکانی مەلەوانی لە ئۆلۆمپیاددا.

یارییەکە دوو پیاوو دوو ژن لە هەر وڵاتێکدا بۆ ماوەی 400 مەتر مەلەی جۆراوجۆر بەئەنجام دەگەیەنن، رەنگە پیاوێک لە تیمێک و ژنێک لە تیمێکی تر یارییەکە دەست پێبکەن. لەبارەی ئەم دەرکەوتنە نوێیە کە بووە شتێکی نوێ بۆ ئۆلۆمپیادی تۆکیۆ زیادکرا، ژنە مەلەوانی ئوستورالی کەیت کامبڵ دەڵێت "رەنگە من کەمێک گومانم هەبوبێت، کاتێک بۆیەکەمجار بەشداریم تێدا کرد، بەڵام زۆر سەرسامم کە ئێستا بووە، روداوێکی ئۆڵەمپی. یارییەکەش بەشێوەیەکە کە تاوەکو دواساتی یارییەکە تۆ لە پێشبڕکێکەدا بەردەوام دەبێت".

بواری مەلەوانی بەردەوام شتی نوێی تیادا دەخوڵقێت، لەساڵی 2015 شدا لە ئۆڵۆمپیادی کازان لە روسیا تازەگەری لەیارییەکانی مەلەوانیدا روویدا، ئەوا ئەمساڵیش لە تۆکیۆ هەمان شت رویان دا ، بەڵام ئەمجارە گۆڕانکارییەکە لە مەلەکردنی سەربەست بۆ ماوەی 400 مەترسی رویاندا.

لەمەلەکردنی سەربەستدا هیچ سنووردارکردنێکی تێدا نییە کە مەلەوانی ژن یاخود پیاو رەچاوی بکات، جگە لە هەندێک ستراتیژی گشتی کە هەریەک لە تیمەکان لەبەرزترین ئاستدا پەیڕەوی دەکەن.

XS
SM
MD
LG