Accessibility links

گەنج ترین یاریزانی تیمی ئەمەریکا لە ئۆلۆمپیادی تۆکیۆدا مەدالیای زێری بەدەستهێنا 


سون لی هەژدەساڵان گەنجترین یاریزانی جیمناستیک لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆ، میدالیای زێری لە جیمناستیکی تاکدا بۆ ئەمەریکا بەدەستهێنا.

سەرنج خرایە سەر لی پاش ئەوەی هاوتیمەکەی سیمۆن بایەڵز لە کۆتایی یارییەکە پاشەکشێی کرد، لەدوای ئەوەی لە جێبەجێکردنی یارییەکدا لە هاتنە خوارەوەدا کەمێک جوڵان لە پێیەکانیدا هەبوون.

سەرەڕای ئەوەی کە پێشینە مەشقی لەو یاریانەدا نەکردبوو، لی جیگەی ئەوی گرتەوەو نمایشێکی سەرنج راکێشی پێشکەش کرد کە بووە هۆکاری ئەوەی لەو یارییەدا ئەمریکا میدالیای زیو بەدەست بهێنێت.

لەگەڵ ئەوەی گەنجترین ئەندامی تیمی ئۆلۆمپیادی ساڵی 2020ی ئەمەریکایە ، یەکەم کەسیشە لە رەچەڵەکی هامونگ ئەو پێگەیەی هەبێت، ئەو تایەفەیەش لە کۆتایی حەفتاکاندا وەک پەناهەندە هاتونەتە ئەمریکاوە لە دوای شەری ڤێتنام کە هاوشانی سەربازانی ئەمریکا جەنگاون، زۆربەشیان لە خۆرئاوای ئەمریکا نیشتەجێ بوون.

دایکی لی بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، لە منداڵییەوە لەگەڵ 5 براکەیدا خستوییەتیە خولی جیمناستیکەوەو هەر لە منداڵییەوە دیار بووە کە بەهرەیەکی تێدابووە، وتوشییەتی "هەر کات چوبێت بۆ مەشق کردن هەستم دەکرد حەزو پەرۆشییەکی تێدایە، بەردەوام لە پێشرەویشدا بوو، تا ئەوەی ئێستا دەیبینن".

XS
SM
MD
LG