Accessibility links

دوو هێرشی موشەکی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکەنە ئامانج


سەرچاوە ئاسایشیەکانی عێراق ڕایانگەیاند بەلایەنیکەمەوە دوو موشەک لە بەرەبەریانی ڕۆژی پێنجشەممە ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران، بەڵام هیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتەوە.

یەکێک لە گەورە بەرپرسانی ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند، ئەو ڕۆکێتانە لە گەڕەکێکی سەرەکی شیعەکانی ڕۆژهەڵاتی بەغداوە هاوێژراون، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە مووشەکەکان باڵیۆزخانەی ئەمەریکایان لە بەغدا کردووەتە ئامانج، بەڵام ئامانجەکەیان نەپێکاوە.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاند، مووشەکێک لە شوێنێکی وەستانی ئۆتۆمبێل لەناو ناوچەی سەوز کەوتۆتە خوارەوە، دووهەمیشیان بەر شوێنێکی چۆڵی نزیک ناوچەکە کەوتووە.

هێرشەکەی ڕۆژی پێنجشەممە دوو ڕۆژ پاش کۆبوونەوەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوویدا کە ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتنێکیان مۆرکرد لەسەر بە فەرمی کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازی ئەمەریکا لە عێراق تا کۆتایی ساڵی 2021.

سەرۆک وەزیران کازمی ڕووبەڕووی فشاری زیاتر دەبێتەوە لەلایەن لایەنە هاوسێکانی ئێران و گروپە کانی سەربازی کە دژی ڕۆڵی سەربازی ئەمەریکان لەو وڵاتەدا.

دیپلۆمات و سەربازە ئەمەریکایەکان لە عێراق و سوریا لەسەرەتای ئەم مانگەدا لە سێ هێرشی موشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوان کراونەتە ئامانج، لەوانە لە هێرشێکدا بەلانی کەم 14 موشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی ئاسمانی عێراق کران کە هێزەکانی ئەمەریکای تێدا نیشتەجێن و بوە هۆی برینداربوونی دوو لە کارمەندانی ئەمەریکا. شیکەرەوەکانیش پێیان وابوو بەشێکن لەو هەڵمەتانەی لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن.

XS
SM
MD
LG