Accessibility links

هۆشدارییەکی نوێ بۆ کۆنترۆڵکردنی میدیای سەربەخۆ لە تورکیا


گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا نیگەرانن لەمەڕ ڕاگەیاندنێکی کاربەدەستێکی تورکیا لەسەر یاسایەکی نوێی و کۆنترۆڵکردنی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانەی لەلایەن وڵاتانی دەرەوە هاوکاری دارایی دەکرێن لە تورکیا.

لەم چەند ساڵەی دواییدا چەندین تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاندن کراوەتەوە و کاری ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ پێشکەش دەکەن. یەکێک لەوانەش (Dokuz8 Haber)ە کە وەکو زۆربەی ئەوانی تر پشتیوانی نێونەتەوەیی وەردەگرێت. بەڵام لەم مانگەدا فەخرەتین ئاڵتون بەڕێوەبەری ئۆفیسی پەیوەندییەکانی سەرۆکی تورکیا ڕێکخراوە میدیاییەکانی کە پشتیوانی دارایی دەرەکییان هەیە تۆمەتبارکرد بەوەی وەکو تابوری پێنجهەم لە تورکیا کاردەکەن، کە وەک دەڵێت حکومەت لاواز دەکەن لەبەرامبەر هێزی دەرەکی.

سەرنوسەری Dokuz8گۆخان بجیجی ئەو تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت ئەو هێرشە وەڵامێکە بۆ سەرکەوتنی ئەو دەروازەیەی کە ڕووبەڕووی سەرکوتکردنەکانی میدیا لەلایەن حکومەتەوە دەبێتەوە.

بجیجی دەشڵێت " لەسەدا نەوەدی دەزگا سەرەکییەکانی ڕاگەیاندن لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتدایە. بەڵام لە ئێستادا ڕووبەڕووی ئەو ڕاستییە بوونەتەوە کە چیدی ئەو دەزگایانە کاریگەرییان نەماوە لەسەر ڕای گشتی خەڵکی. دەیانەوێت یاسایەک دانێن کە ڕاستەوخۆ میدیای ئازاد و ڕەخنەگر بکاتە ئامانج. ئەوان بەم قسانە بەرگری لەو یاسایانە دەکەن کە دەڵێن 'ئەو دەزگایانە لەلایەن حکومەتانی بیانیەوە پشتیوانی دەکرێن' بۆ ئەوەی پشتیوانی کۆمەڵگە بەدەستبهێنن."

ئاڵتون لە بەیاننامەکەیدا ڕایشیگەیاند یاسا و ڕێسای نوێ پێشکەش دەکرێت بۆ چاودێری کردن و کۆنترۆڵکردنی ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەی کە هاوکاری دارایی دەرەکی وەردەگرن. ئەم ڕاگەیاندنە دەستبەجێ لەلایەن گروپەکانی مافەکانی مرۆڤەوە ڕەخنەی لێگیرا. لەم ساڵدا ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێسنووری بنکە لە پاریس پلەی تورکیای لە 143 هەمین ڕیزبەندی 180 وڵاتانی جیهاندا دانا بۆ ئازادی ڕاگەیاندن.

نوێنەری گروپەکە لە تورکیا ئێرۆڵ ئۆندەرگول دەڵێت پشتیوانی دارایی دەرەکی ڕۆڵێکی سەرەکیی هەیە بۆ میدیای سەربەخۆ لەبەر ئەوەی ترسی تۆڵەسەندنەوە لەلایەن حکومەتەوە، وای کردووە زۆربەی کۆمپانیاکانی ناوخۆو هاووڵاتیان نەوێرن هاوکاری دارایی ئەو دەزگایانە بکەن.

ئۆندەرگول دەڵێت " نیگەرانم چونکە هەمیشە بۆ تورکیا زۆر سەخت بووە سیستمێکی ناوخۆیی دروستبکات بۆ پشتیوانی دارایی پرۆژەکانی ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ. سوپاس بۆ بەخشێنەرە بیانییەکان بەشێکی زۆری ئەم دەوازە هەواڵییانە کاریگەرن. هەستدەکەم حکومەت باش دەزانێت کوێ دەکاتە ئامانج."

کاربەدەستانی تورکیا ڕایشیان گەیاندووە ئەوان تاوتوێی یاسایەکی نوێ دەکەن بۆ سزادانی سەرپێچیکاران کە پێیان دەڵێن تۆڕی کۆمەڵایەتی هەواڵی نادروست. ئەتیلا یەسیلادا چاودێرێکی سیاسی ڕێکراویهاوبەشی سەرچاوی جیهانی دەڵێت هەڕەشەکانی کۆنترۆڵی نوێ هاوکاتە لەگەڵ کەڵەکەبوونی ئاستەنگە سیاسییەکانی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

بڕیارە تورکیا لە ساڵی 2023 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئەنجام بدات هەرچەندە هەندێک لە چاودێران وای دەبینن زیادبوونی فشارەکان بۆ سەر میدیای سەربەخۆ وەکو ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە ڕەنگە هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت. بەڵام حکومەت سورە لەسەر ئەوەی هەر هەنگاوێکی نوێ تەنها بە مەبەستی پاراستنی مەتمانەی میدیا و پشتڕاستکردنەوەی نەریتە نێونەتەوەییەکانە.

دەقی ڕاپۆرتەکەی دۆریان جۆنسی دەنگی ئەمەریکا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:54 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG