دەزگای دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت بکوژی کوڕی چالاکوانێکی بەسڕە لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراوە.
پاش ئەوەی لە 23 ی ئەم مانگە لە شاری بەسڕە عەلی کەریم بەهادلی کوڕی چالاکوان فاتمە بەهادلی کوژرا " دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیراڵی داوای هاوکارییان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنی بەشداربوانی ئەو تاوانە."
دژە تیرۆری هەرێم دەشڵێت ناوی گومانباری سەرەکی تاوانەکەشیان پێدارابوو.
لە ڕاگەیاندنەکەی ئەمڕۆیدا دژە تیرۆر دەڵێت " دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراو دۆزرایەوە و لە رێکەوتی (27/26) 7-2021 دەستگیر کرا و دەرکەوت ناوەکەی بریتییە لە (م ط ع ع) کە خەڵکى بەسرەیە."
هەروەها دەشڵێت لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانی بە تاوانەکەشی ناوە و لە ئێستادا ڕادەستی " دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدڕاڵی کراوە."