Accessibility links

هەورامانی ئێران دەچێتە لیستی کەلەپووری جیهانی یوونسکۆوە


دیمەنی ناوچەی هەورامان
دیمەنی ناوچەی هەورامان

هەورامان کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای ئێران و لە پارێزگاکانی کوردستان و کرماشاندایە، لە لیستی کەلەپووری جیهانی یوونسکۆدا ناوی تۆمار دەکرێت.

دۆسیەی دیمەنە کلتورییەکانی هەورامان کە پێشتر پێشکەشی ڕێکخراوی یوونسکۆ کرابوو، ڕۆژی سێشەممە لەسەر ئاستی جیهانی تۆمارکرا.

هەورامان ناوچەیەکی شاخاوی و گەشتیاری هەڕێمە کوردییەکانی ئێرانەو لە زنجیرەیەک گوند و شار پێکهاتووە، لەوانە تەوێڵە و هەورامانی تەخت کە ناوەندە شارییەکانی هەورامانن.

ئەم هەواڵەش لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە ساڵی ڕابردوو، سێ ژینگە پارێزی هەورامان بە ناوەکانی، موختار خەندانی، یاسین کەریمی وبیلال ئەمینی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکانی ناوچەی هەورامان گیانیان لە پێناو پاراستنی ژینگەی هەورامان و ناوچە کوردییەکاندا لەدەستدا.

XS
SM
MD
LG