Accessibility links

ئێران دەڵێت تۆڕێکی هەواڵگری ئیسرائیلی دەستگیر کردووە


ئێران دەڵێت ڕۆژی سێشەممە هێزە ئەمنیەکانی تۆڕێکی هەواڵگرییان دەستگیرکردووە کە بۆ ئیسرائیل کاردەکەن. دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران دەشڵێن کاربەدەستان دەستیان گرتووە بەسەر حەشارگەیەکی چەکو تەقەمەنیشداکە گوایە پلانیان داناوە لە دەمی ناڕەزایەتییەکانی کە بەهۆی کەمی ئاوەوە لە لە کۆماری ئیسلامی دروستبووە بەکاری بهێنن.

ئێران زۆر جار نەیارانی یان ڕکابەرانی وەکو ئیسرائیل، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و عەرەبستانی سعودیە تۆمەتبار دەکات، بە هەوڵی ناسەقامگیرکردنی وڵاتەکەی بە هەڵگیرسانی خۆپیشاندانی ناڕەزایی و توندوتیژی.

ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژی سێشەممەی ئێران نزیکەی دوو هەفتە پاش خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەیە کە بەهۆی کەمی ئاو بە تایبەتی لە باشوری ڕۆژئاوای ئێران، سەریهەڵداوە، کە بووەتە بابەتێکی سیاسی و بۆ ناوچەکانی تری ئێرانیش تەشەنەی سەندووە.

دەسەڵاتداران چەکدارە جودابیرەکان تۆمەتبار دەکەن بە وروژاندنی پێکدادان لە میانەی خۆپیشاندانەکانی شەقامدا. گروپەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کاربەدەستانی ئیسرائیل لەم بارەیەوە هیچ لێدوانێکیان نەداوە.

XS
SM
MD
LG