Accessibility links

دەرکەوتنەوەی مشکی کێۆی لە ئوسترالیا


سیدنی – شارەزایان دەڵێن گرتە ڤیدێۆی نوێ بۆ مشکی کێوی ئەوەی مەترسی نەمانی لەسەر بوو لەناوچە دوور دەستەکانی ئوسترالیا، نیشانەیە ئەو گیاندارە چەند ساڵێکە بووژانەوەی تێکەوتوە و ڕاوکردنی لەلایەن پشیلەی کێویەوە کەمتربوە.

بەرپرسانی ژینگەی ئوسترالیا دەڵێن پشیلەی کێوی هەڕەشەن بۆ مانەوەی 100 جۆر گیاندار لەو کیشوەرە.

گیاندارە کانی ڕاودەکەن بوونەتە هۆی نەمانی هەندێک باڵندەی لەسەر زەوی دەژین و شیردەری بچووک و مامناوەند.

شارەزایان دەڵین "هۆکاری سەرەکی بوون بۆ کەمبوونەوەی ژمارەی مشکی کێوی بەجۆریک لەساڵی ڕابردوودا بەدی نەدەکران، لە ناوچەی بیلبی و باندکۆت و بێۆتنگ و نۆمبات".

بەڵام لە ولایەتی کوینزلاند لە باکوور هەندێک ئاماژە هەبوو کە ئەو گیاندارانە هەن لەناوچەکە و ئەگەری هەیە ژمارەیان زیاتر بووبێت.

لە باخچەی (ئەسترێبلا دوانز)ی نیشتمانی، لەدوریی 1500 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژئاوای (برسبان)، لەوەتای ساڵی 2013ەوە 3 هەزار پشیلەی کێوی نەهێلراون.

ڕاوچیەکانی ڕێگایان پێدراوە دەڵێن بەکارهێنانی ئامێری وێنەی گەرمای جەستە دەردەخات لەبری بەکارهێنانی گڵۆپی بەهێز لەشەودا یارمەتیداون کۆنترۆڵی ژمارەی پشیلە کیویەکان بکەن، لەڕێگای بەئاسانی دۆزینەوەیان لەناو ڕوەک و گژوگیادا.

توێژینەوەیەکی ڕوپێوی ژمێریاری نوێی دەردەخات لەناوچەکە ژمارەی پێوانە تۆمارکراوە مشکی کێوی جۆری بیلبی بانوبانک لە ئوسترالیا گەشتۆتە 471 دانە.

هەروەها لە 10 ساڵی ڕابردوودا بۆ یەکەم کەڕەتە توێژەرەوان توانیویانە لە مانگی 6دا وێنەی مشکی بیابان بگرن لەناوچەیەکی دوردەست لە کوینزلاند.

زانای ژینگە جان ئۆگەستین وێنەکانی گرتوە دەڵێت ئەوجۆرە ناوی (کۆاری)یە مشکی بچووکن، گۆشتخۆرن، تیژڕەون لە ناوچەی بیابانی دووردەست لە ڕۆژئاوای کوینزلاند و لە باشوری ئوسترالیا دەژین.

زاناکانی ژینگە دەڵێن زۆربوونی باران بۆتە هۆی زۆربوونی ژمارەی مشکی کێوی.

هەروەها دەڵێن نزیکەی 3 ملیار گیاندار لە ئوسترالیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان نەمان یاخود لەژینگەی خۆیان دوورکەوتنەوە لەهاوینی ساڵی 2019 و 2020دا ئەوەی بە هاوینی ڕەش ناونرا.

وتیشیان هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی جۆرەکانی گیاندار لە ئوسترالیا بەهۆی لەدەستدانی ژینگە بوە.

بەبەردبوی تیمساح دەدۆزرێتەوە دەگەریتەوە بۆ بەر لە 150 ملێۆن ساڵ

بۆنیس ئایرس، ئەرجەنتین – (ڕۆیتەرز) مۆزوخانەی زانستی سروشتی لە ئەرجەنتین ڕایگەیاند ئیسکی بەبەردبویان دۆزیوەتەوە تەمەنی 150 ملێۆن ساڵە لە چیاکانی باشوری شیلی دۆزراوەتەوە، بەباپیرانی تیمساحی سەردەم دادەنرێت.

ئەو جۆرەی زاناکانی ئەرجەنتین و شیلی لەساڵی 2014 لە نیشتوی بە بەردبوو لە شاخەکانی ئەندیز لە شارۆچکەی مالین گراندی لەپاتاگۆنا دۆزراوەتەوە ناوی Burkesuchus mallingrandensis (بورسوکەس ماڵینگراندێنسیس)ی لێنراوە، لەوکاتەوە لە مۆزەخانەی زانستی سروشتی ئەرجەنتین لەبۆینس ئایرس شیکردنەوەی لەسەردەکرێت.

مۆزەخانەکە ووتی پارچەکانی دۆزراوەنەتەوە بەباپیری تمساحی ئێستا دادەنرێت، دەبێت ڕوونکردنەوە بدات بە توێژەرەوان چۆن تیمساح پەرەی سەندوە.

زاناکان لەوباوەڕەدان بەبەردبوەکان یارمەتیان دەدات لە تێگەیشتنی چۆنێتی گۆڕانکاری لەم خشۆکانەدا کە لەزەویدا ژیاون و دواتر چوونیان بۆ ناو ئاو.

لەگەڵ بوونی بەبەردبووی‌دیکە ئەم دۆزینەوەیە پشتیوانی ئەو بیرۆکەیە دەکات کە ئەمریکای باشور مەڵبەندی پەرەسەندنی تیمساح بوە.

فیدریکۆ ئەجنۆلین کە بەبەردبوەکەی دۆزیوەتەوە بۆ ڕۆیتەرز ووتی "بەر لە 200 ملێۆن ساڵ تیمساح بچووک بوون و لەئاودا نەژیاون. بۆیە زاناکان بەردەوام ویستویان بزانن ئەم گۆڕانکاریە چۆن ڕویداوە؟.

ئەجنۆلین دەشڵێت"ئەوەی بۆرکیسۆکس دەریدەخات، زنجیرەیەک تایبەتمەندی بێوێنەیە لە هیچ جۆرە تیمساحێکی‌کەدا بەدینەکراوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە ئەم جۆرە یەکەم بوە بچێتە ناو ئاوی سازگارەوە.

بەپێی مۆزەخانەکە تیمساح لە سەرەتای سەردەمی جۆراسیکدا دەرکەوتوە، لەسەروەختێکدا نزیکبوە لە بوونی دایناسۆرەکانی یەکەم. لە دوای چەند ملێۆن ساڵێک لە هەبوونی دەریای تەنک و گەرم تیمساح چۆتە ناو ئاو. ئەمریکای باشور باناوبانگە بە دەوڵەمەندیی بە بوونی بە بەردبوی تیمساحی دەریا.

45%ی ئەمریکایەکان ڤاکسینیان وەرنەگرتوە و دەڵێن بە دڵنیایی‌یەوە وەریناگرن

ڕاپرسیەکی نوێ دەڵێت 45%ی ئەمریکایەکان ئەوانەی ڤاکسینی دژ بە کۆڤید-19 یان وەرنەگرتوە، بە دڵنیایی‌یەوە هیچ پلانێکیان نیە بۆ لە خۆدانی ڤاکسینەکە.

ناوەندی (نۆرک) سەر بە ئاژانسی ئەسێۆشیەیتید پرێس بۆ توێژینەوە و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕاپرسیەکەی کردوە، دەڵێت 35%ی بەشداربوانی ڕاپرسیەکە کەمتر متمانەیان بەکووتان هەیە، دەڵێن پێناچێت ڤاکسینەکە وەرگرن.

لە هەمانکاتدا 3%ی کەسانی بەشدار ووتیان وەریدەگرن، لە کاتێکدا 16% ووتیان پێدەچێت ڤاکسینەکە وەرگرن.

سەرباری ئەمانە هەمووی 64%ی ئامریکایەکانی بەشداروبی ڕاپرسیەکە هێشتا نەکووتراون، ووتیان متمانەیان کەمە یاخود نیانە بە ڤاکسینەکان دژ بە کۆڤید-19، لەوانە گۆڕانکاریەکانی بەسەریدا دێت وەک (دلتا) کەبەئاسانی دەگوازرێتەوە و دەرکەوتەکانی لەسەرنەخۆش تووندە. بەڵام لەوانەی کووتراون 86% یان دەڵین ڤاکسینەکە کاردەکات.

ڕۆشێل واڵنسیکی، بەرێوەبەری ناوەندەکانی دژە نەخۆشیەکان و خۆپارێزی لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕوونیکردەوە کە بەرزبوونەوەی تووشبوون لەئێستادا لە ئەمریکا لەنێوان ئەوکەسانەدایە کە خۆیان نەکووتاوە، لەمبارەیەوە دەڵێت "هەموو نەخۆشەکانی ئێستاو تاڕادەیەک زۆرینەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستدا نەکووترابوون".

کەی ئڤێی فەرمانداری ولایەتی ئەلەباما دەڵێت"کاتی ئەوە هاتوە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بخرێتە ئەستۆی ئەوکەسانەی خۆیان ناکووتن. هەوروها فەرماندار کە کۆماریە ووتی "ڤاکسینەکان گرنگترین چەکە بەدەستمانەوە دژ بە کۆڤید-19، ئەوانەشی خۆیان نەکووتاوە پشتیوانیان نەکردین".

ڕێکخەری سەرەکی دەرمان لە یەکێتی ئەوروپا ڕەزامەندیدا لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی مۆدرێنا بۆ منداڵانی تەمەنیان لەنێوان 12 بۆ 17 ساڵە. ڤاکسینی مۆدرێنا ڕێگای پێدراوە بۆ کەسانی تەمەنیان 18 ساڵ و بەرەوژوور. ئاژانسەکەی دەرمانی ئەوروپا لە ڕاگەیندراوێکدا ووتی "پرۆتۆکۆلی بەکارهینانی ڤاکسین بۆ مناڵ هەمان شێوی دەبێت بۆ گەورە بەکاردێت، 2 کووتان دەبێت لە ماسولکەی باڵ، بەنێوانی 4 هەفتە". بەڵام دەبێت یەکێتی ئەوروپا ڕەزامەندی کۆتایی لەسەر ئەم بڕیارە بدات.

هەزاران کەس ڕێپێوانیان دژ بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ کرد لەسیدنی لەئوسترالیا، وەک ڕکەبەریەک بۆ فەرمانی مانەوە لە ماڵەوە بۆ ڕیگری لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19. ئاژانسی ئەسێۆشێتید پرێس ڕایگەیاند، "پۆلیسی سوارە و پۆلیسی دژە ئاژاوە" لەپێگەکە بوون و ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەستگیرکراون، ئاژانسەکە دەشڵێت پۆلیسی نیوساوس ویڵز ڕایانگەیاند خۆپیشاندانەکان پێشێلی بریاری تەندروستی گشتی بوە.

زوانێکی ڕۆژی شەممە ناوەندی زانیاری لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا (جان هابکنس) ڕایگەیاند کە زیاتر لە 193 ملێۆن تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان تۆمارکاراوە و زیاتر لە 4 ملێۆن کەس گیانیان لەدەستداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:46 0:00


XS
SM
MD
LG