Accessibility links

نوێترین ئاماری گەشتیاریی لە پارێزگای هەڵەبجە


هەڵەبجە-فۆتۆی فەرحان هەورامانی
هەڵەبجە-فۆتۆی فەرحان هەورامانی

بەڕێوبەرایەتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری هاتنی گەشتیارانی لە چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا ئاشکرا کرد و دەڵێت زیاتر لە 90 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیاریەکانیان کردووە و ڕێژەیەکی فراوان لەو گەشتیارانەش گەشتیارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بوون.

غەریب ئەحمەد بەڕێوبەری گەشت و گوزاری هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سێ لیژنەی سەر ژمێریمان لە ئەحمەدئاوا و زەردەهاڵ و چاوگ داناوە بۆ ئەوەی سەرژمێریی وردی گەشتیارەکان بکەین لە کاتژمێر 8 بەیانی بۆ 2 ی دوای نیوەڕۆ سەرژمێریمان کردوە تەنها لە ئەحمەد ئاوا 60 هەزار و 157 گەشتیار هاتوونەتە هاوینە هەوارەکەو لە زەردەهاڵ کە بیارە و هەورامان دەگرێتەوە 19 هەزار و 856 گەشتیار سەردانیان کردوە ولە سەیرانگای چاوگ، 7 هەزار و78 کەس سەردانیان کردووە.

هەڵەبجە-فۆتۆی فەرحان هەورامانی
هەڵەبجە-فۆتۆی فەرحان هەورامانی

سەبارەت بە ئاماری گشتی گەشتیارانیش، غەریب ئەحمەد بەڕێوبەری گەشت و گوزاری هەڵەبجە ڕایگەیاند " 90 هەزار و 91 گەشتیار هاتوونەتە ناوچە گەشتیاریەکان و لیژنەکانی پشکنین و بەدواداچوون 15 ئاگادارکردنەوەیان داوە لە ڕێگەی لیژنەکانمانەوەو 10 شوێن غەرامە کراون."

سەبارەت بە پابەند بوونی گەشتیاران بە ڕێنماییە خۆپارێزیەکانەوە بەڕێوبەری گەشت و گوزاری هەڵەبجە ڕایگەیاند "ئێمە دوو ڕۆژ پێش جەژن ناوچەگەشتیاریەکانمان بەسەر کردوەتەوە، ڕێنومایمان داوە بە شوێنەگەشتیاریەکان بەڵام پابەند کردنی گەشتیار بە ڕێنوماییەکانەوە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نەبووە.

بەهۆی جەژنی قوربان و تێکەڵاویی هاوڵاتیان و هاتنی ژمارەیەکی فراوان لە گەشتیاران ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە ڕوویان لە هەڵکشانە و ئەمڕۆش حکومەتی خوجێیی هەڵەبجە لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاریانداوە ڕێنمایی توند بۆ سنوردارکردنی پابەند نەبوونی هاووڵاتیان بە ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە بکەن.

زانیاری زیاتر لە ڕاپۆرتی فەرحان هەورامانی، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکادایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:41 0:00

XS
SM
MD
LG