Accessibility links

پێشبینی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی دێڵتا لە هەڵەبجە دەکرێت و ئامارەکان ڕوو لە هەڵکشان دەکەن


بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە زەنگی مەترسی لە بەرامبەر زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لێدەدات و ئاماژە بەوەدەکەن لە ماوەی 5 ڕۆژی ڕابردوودا 5 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و کۆی ئەو نەخۆشانەش کە ئێستا لەنەخۆشخانە و ماڵەوەشدا چارەسەر وەردەگرن دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و داوای پابەندبوونی هاووڵاتیان دەکەن.

د. شوان عومەر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی وەفا لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " دۆخی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە ناجێگیرە و ژمارەیەکی فراوان لە هاووڵاتیان تووشبوون لە ئێستادا لە ماڵەوەن و 20 نەخۆش لە نەخۆشخانەکەدا داغڵکراون و باری تەندروستی سەرجەمیان ناجێگیرە".

سەبارەت بە بەرز بوونەوەی ژمارەی تووشبوان د. شوان عومەر ڕایگەیاند " ئەگەرێکی زۆر هەیە بەشێکی زۆر لەوانەی کە تووشبوون لە جۆرە نوێیەکە بێت کە بە دێڵتا ناسراوە، لەبەر ئەوەی ئامێری تایبەت بە پشکنینی ئەو جۆرەمان نییە لە ئێستادا دەستنیشانی ئەو جۆرە ڤایرۆسە بکەین بەڵام پێشبینی دەکەین زۆربەیان ئەو جۆرەبێت".

هاتنی ژمارەیەکی فراوان لە گەشتیار بەتایبەت لە ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە بە وتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا "هۆکاری بەرز بوونەوەی ئامارەکانە لە کۆی زیاتر لە 60 هەزار دانیشتووی سەنتەری پارێزگاکە تەنها هەزار و 500 کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە" .

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 154 هاووڵاتی لە هەڵەبجە بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا لیژنەی باڵای ڕوو بەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێم کۆبێتەوە و ڕێکارە نوێیەکان ڕابگەیەنێت.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:02:59 0:00


XS
SM
MD
LG