Accessibility links

ڕوسیا موشەکێکی نوێ تاقیدەکاتەوە


تاقیکردنەوەی موشەکی دورهاوێژی ڕوسیا- ئەرشیف
تاقیکردنەوەی موشەکی دورهاوێژی ڕوسیا- ئەرشیف

ڕوسیا دەڵێت سەرکەوتووانە موشەکی کروزی زیرکۆنی تاقیکردۆتەوە کە خێراییەکەی لە سەرو خێرایی دەنگەوەیە، ئەم موشەکەش زێدکردنێکی نوێیە بۆسەر عەماری چەکی ڕوسیا و ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی وڵاتەکە وەها ناودێری دەکات کە "تێکناشکێندرێت."

مۆسکۆ لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا کاری لەسەر پەرەپێدانی چەکی پێشکەوتوو و ئایندەیی کردووە، بەو هیوایەی تایبەتمەندێتییەکی بداتێت لەو پێشبڕکێی چەکەی لەگەڵ ئەمەریکادا هەیەتی و ئەم هەوڵانەشی هاوکاتە لەگەڵ هەروادێ و زیاتر بوونی پشێویەکانی لەگەڵ جیهانی ڕۆژئاوادا.

لەو دیمەنە ڤیدیۆییانەی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بڵاویکردونەتەوە، ئەدمێراڵ گۆرشکۆڤ دەبینرێت موشەکی کروزەکە دەتەقێنێت بە ئاڕاستەی نیشانەیەک لەسەر کەناری دەریای بارێنتس لە باکوری ڕوسیا.

سەرۆکی ڕوسیا پەرەپێدانی ئەم چەکە نوێیەی لە مانگی 2ی ساڵی 2019 ئاشکرا کرد لەو وتارە تایبەتە ساڵانەیەیدا کە سەبارەت بە ڕەوشی وڵاتەکەی دەیدات و دەڵێت "ئەم چەکە دەتوانێت لە دورایی 1000 کیلۆمەترەوە لە نیشانەکانی ناو دەریا و سەر زەویش بدات و خێراییەکەیشی 9یە بە پێوانەی ماک."

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دەڵێت بەرنامەی هەیە، ئەم موشەکە نوێیەی زێد بکاتە سەر کەشتییە جەنگییەکان و ژێردەریاییەکانیش.

ژمارەیەک تاقیکردنەوە لەسەر ئەم موشەکە کراون، لەوانە لە مانگی 10ی ڕابردوودا، ڤلادمیر پوتن یەکێک لەو تاقیکردنەوانەی وەها پێناسەکرد کە "ڕووداوێکی گرنگە، نەک هەر لە بواری لەشکریی وڵاتەکەدا بەڵکو بۆ هەموو ڕوسیا."

XS
SM
MD
LG