Accessibility links

کەمال کەرکوکی: پارتی لەهەوڵدایە بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکوک، گەر پێش هەڵبژاردن نەگەڕێینەوە، قسەی ترمان دەبێت


سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک/ گەرمیان ی پارتی ڕایگەیاند، گەر پێش هەڵبژاردن، حیزبەکەی بە کەرامەت و ئاڵای کوردستانەوە نەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک، قسەی خۆیان دەبێت، جەخت لەسەرئەوەشدەکاتەوە هیچکام لەسەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت نەچوونەتە سلێمانی بۆ بینینی برێت مەکگۆرگ، چونکە ئەو عێراقی جێهێشتووە.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، کەمال کەرکوکی کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەشیەتی، دەڵێت"یاسای هەڵبژاردنی عێراق، ناعەدالەتی تێدایە و دژی دەستورە، دژی یەکسانی و مافی مرۆڤە، لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم زۆر دژی کوردە."

ناوبراو نموونەی کەرکوکی هێنایەوە و ئاماژەی بەوەکرد، لەکەرکوک 3 بازنەی هەڵبژاردن هەیە، لە بازنەی دووەمدا، هەر کورسیەک پێویستی بە دەنگی 138 هەزار و 425 دەنگە، کەچی لەدەستوری عێراق دا، هەر کورسیەکی پەرلەمانی، 100 هەزار دەنگی بۆ دانراوە، وتی"ژمارەی دانیشتوانی حەویجە بای کورسی و نیوێکە، کەچی 3 کورسی بۆ دانراوە، لەکاتێکدا 70% دانیشتوانی حەویجە لەکەرکوکن و لەوێش دەنگ دەدەن."

پارتی دیموکراتی کوردستان، کاندیدی بۆ کەرکوک داناوە، لەکاتێکدا بارەگای لەو شارە نیە، لەو بارەیەوە کەمال کەرکوکی دەڵێت"ئێستا لەگفتووگۆداین، گفتووگۆکان بە ئاراستەی عەدالەت و یەکسانین، گەر عەدالەت و یەکسانی ڕانەگیرێت، بارەگا نابەینەوە بۆ کەرکوک."

دەنگی ئەمەریکا لە زاری سەرچاوەیەکی تایبەتەوە ئەوەی دەستکەوتووە، کە لەنێو پارتی دیموکراتی کوردستاندا گفتووگۆ کراوە، بەوەی گەر ڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ کەرکوک پێنەدرێت، بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەن و هەڵوێستی توندیان دەبێت، بەڵام کەمال کەرکوک بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی ڕەتکردەوە، وتی"نەمانوتووە بایکۆت دەکەین، بەڵام وەکو پارتی کەرکوک بە شاری خۆمان دەزانین، دەمانەوێت بەکەرامەت و ئاڵای کوردستانەوە بگەڕێینەوە،گەر نەیانهێشت، قیادەی پارتی قسەی دەبێت."

دەنگی ئەمەریکا جارێکی تر هەمان پرسیاری لە بەرپرسە باڵاکەی پارتی دیموکراتی کوردستان کردەوە، بەوەی ئایا باسی بایکۆتی هەڵبژاردن نەکراوە لەنێو بەرپرسانی باڵای حیزبەکەی، کەمال کەمال کەرکوکی وتی"لە ناوخۆی حیزب هەموو شت دەوترێ، بەڵام باسی بایکۆت نەکراوە، گەر بایکۆت بکەین، ڕایدەگەیەنین، هەوڵمانداوە ناعەدالەتیەکان ڕابگرین."

شەوی ڕابردوو، سەردانی برێت مەکگۆرگ بۆ سلێمانی و هاتنی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت بۆ بینینی بووە باس و خواسی میدیا، بەڵام کەمال کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت"نە سەرۆکی هەرێم، نە سەرۆکی حکومەت نەچوونەتە سلێمانی، مەکگۆرگیش لە عێراق نەماوە، ئەوە تەنها شتی ئیعلامی بوو، ئەگینا مەکگۆرگ بێتە سلێمانی ڕادەگەیەنرا."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:25 0:00


XS
SM
MD
LG