Accessibility links

بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک


لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرزترین ڕێژەی کۆرۆنا لە ئاستی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک تۆمار کراوە.

بەرێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک داوا لە تەواوی هاووڵاتیان دەکات ڕێنماییە تەندروستییەکان بەجێبگەیەنن چونکە ئەمە شەپۆلی سێهەمی کۆرۆنایەو لەوانەی پێش ئاستا خێراتر بڵاو دەبێتەوە.

وەرگرتنی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسەکە یەکێکە لە ڕێگا هەرە سەرەکییەکانی خۆپارێزی لەم ڤایرۆسە کوشندەیە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروتسی پارێزگای دهۆک ڕادەگەیەنێت ڕەوشی بەشێکی توشبووان لە مەترسیدایە و نەخۆش نەخۆشخانەکانی کە تایبەتن بە چارەسەرکردنی کۆرۆنا پڕ بوون لە نەخۆش.

حەمزە محەمەد عەلی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک لەم بارەیەوە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ڕۆژانە زیاتر لە 500 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار دەکرێت. ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە ئەگەر ئێمە بەراوردی بکەین لەگەڵ یەک مانگ لەمەوبەر دەبینین زیاتر لە سەدا 30 ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک زیادی کردووە."

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە پارێزگای دهۆک 501 حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار کراوەو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.

زانیاری زیاتر لە ڕاپۆرتی پەیامنێرمان لە دهۆکەوە ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:15 0:00


XS
SM
MD
LG