Accessibility links

هۆڵەندا و بەلجیکا بە فەرمی کوشتنی ئێزیدیەکان لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیەوە بە جینۆساید دەناسێنن


پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپا، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا و لەم دواییانەشدا پەرلەمانی بەلجیکا تاوانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی دژی ئێزدی و مەسیحی و گروپە ئاینییەکانی دیکە بە جینۆساید ناساند.

میرزا دنایی
میرزا دنایی

میرزا دنایی چالاکوانی سڤیلی ئێزیدی و براوەی خەڵاتی ئەوروپا بۆ هۆشیارکردنەوەی مرۆیی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت “هەردوو پێناسین یان دانپێدانانی بەلجیکا و هۆڵەندا یارمەتیدەر دەبێت لە بەدوواداچوونی ئەو وڵاتانە بۆ کەیسی ئیزیدیەکان و لە زۆر ڕووەوە هاریکاریکردنیان بۆ لەدەستنەچوون و پاراستنی مافەکانیان بە تایبەت سەبارەت بە چاودێریکردنی رێککەوتنی نێوان بەغدا و حکومەتی هەرێم لە بارەی شەنگالەوە بۆ ئەوەی دەنگی ئیزیدیەکان وون نەبێ وهەر وەها داخوازی کراوە لە دامەزراندنی بنکەیەکی دارایی نیۆنەتەوەیی بۆ قەرەبوکردنەوە و ئاوەدانکردنی شوێنی ئێزیدیەکان.

کاک مێرزا دەشڵێت لە نێوان ئەو ١٠ وڵاتانەی کە تا ئێستا دانیان بە جینوسایدی ئێزیدیەکانداناوە هیچ کامیان بە ئەندازەی ئەم دانپانانە بەھێز نەبوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:26 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG