Accessibility links

دوای کوژرانی ڕۆژنامەوانێک داوای دەست لە کارکێشانەوەی سەرەک وەزیری گورجستان دەکرێت


خۆپیشاندانی خەڵک لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەماندا دژی ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر ڕۆژنامەوانان دەکرێن
خۆپیشاندانی خەڵک لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەماندا دژی ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر ڕۆژنامەوانان دەکرێن

یاسادانەرانی ئۆپزسیۆن لە پەرلەمانی گورجستان کاری پەرلەمانیان ڕاگرت و داوای دەست لەکار کێشانەوەی سەرەک وەزیری وڵاتەکە دەکەن پاش ئەوەی وێنەگرێکی تەلەفزیۆن گیانی لەدەستدا.

ئۆپزسیۆنی گورجستان لۆمەی هێرشەکانی دەکرێنە سەر ڕۆژنامەوانان لە ئەستۆی پارت فەرمانڕەوای وڵاتەکە دەنێن.
ئەلیکساندەر لاشکراڤا، کاری بۆ تەلەفزیۆنی سەربەخۆی پێرڤێلی دەکرد، ڕۆژی یەکشەممە گیانی لەدەستدا، چەند ڕۆژێک پاش ئەوەی چالاکوانانی ئەوپەڕی ڕاست لێیان دابوو هاوکاتی خۆپیشاندانێک دژی گردبوونەوەیەکی هاوڕەگەزخوازان.

مردنی لاشکراڤا بووە مایەی خۆپیشاندان لە دەرەوەی باڵەخانەی پەرلەمانی گورجستاندا و بەشداربووانی ئەو خۆپیشاندانە بە نزیکەی 8 هەزار کەس مەزەندە کراوە.

ژمارەیەک یاسادانەری ئۆپزسیۆن، ئەمڕۆ دووشەممە لە پەرلەماندا دەستیان گرتبوو بەسەر کورسییەکەی سەرۆکی پەرلەماندا و داوایان دەکرد ئیراکلی گاریباشڤیلی دەست لە پۆستەکەی بکشێنێتەوە و دەشڵێن "سەرەک وەزیر و پارتی خەونی فەرمانڕەوای گورجستان ڕێگەیان بە توندوتیژی داوە دژی کارمەندانی میدیا."

بەپێی ئەو وێنانەی لە تەلەفزیۆنی سەربەخۆی ماتاڤارییەوە پەخش کراون، دیمەنی ئاژاوەی ناو هۆڵی پەرلەمان نیشاندراون لە کاتێکدا نوێنەرانی ئۆپزسیۆن و نوێنەرانی لایەنی فەرمانڕەواش بە یەکیاندا داوە.

کۆبوونەوەکە دواتر دەستیپێکردۆتەوە پاش ئەوەی 4 ئەندامی پەرلەمان دەستیان گرت بەسەر کورسییەکەی سەرۆکی پەرلەماندا و بە زۆرە ملێیی لە هۆڵی کۆبوونەوەکە برایە دەرێ.

ئێوارەی ئەمڕۆش دووشەممە، سەدان ڕۆژنامەوان و چالاکوانانی داکۆکی لە مافەکان دەکەن خۆپیشاندانێکی تری ناڕەزایی دەربڕینیان کرد لە دەرەوەی باڵەخانەی پەرلەمان و دەشڵێن "خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی گاریباشڤیلی دەست لە کار دکشێنێتەوە."

XS
SM
MD
LG