Accessibility links

بەختیار شارەزووری: کشانەوەی ئەمەریکا لەئەفغانستان وەک تێکشکانی بەنداوێکە زریان و لافاو بەدوای خۆیدا دێنێت


Bakhtyar Sharazuri

گۆڕانکاریەکانی ئەفغانستان و دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتە، سەرهەڵدانەوەی هێزی تاڵیبان و توانای گرتنەوەی زۆربەی ناوچەکە چ گۆڕانکاریەک بەدوای خۆیدا دێنێت؟

نوسەر و چاودێری سیاسی بەختیار شارەزووری لەگفتوگۆیەکدا لەگەڵ وریا کاڵێ بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "ئەم کشانەوەیەی ئەمەریکا وەک تێشکانی بەنداوێکە پڕ لە زریان و لافاو، تەنها لە ئەفغانستاندا ناوەستێت، لەبەر ئەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان بزوتنەوەیەکی ئیسلامی جیهانیە و ناتوانێت لەچوارچێوەیەکی وەک ئەفغانستاندا ببەسترێتەوە لەکاتێکدا لەناوەرۆکدا هەڵگری ڕێکخراوی قاعیدەیە".

شارەزووری هەروەها دەڵێت "ئامانجی سەرەکی ئەمەریکا لە ئەفغانستان تەنها بریتی نیە لەڕێکەوتنێک لەسەردەمی ترامپدا لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان، بەپێچەوانەوە ئامانجێکی دیکەی هەیە، سەرۆک جۆو بایدن لەوتارەکەیدا لەئاراستەیەکیدا باسی لەململانێی چین کرد".

بەڵام چین پلانی ڕێگای ئاوریشمی هەیە و ئەفغانستان بەناوچەیەکی تێپەڕبوونی ئەو ڕێگایە دادەنرێت، ئەم گۆڕانکاریە کاریگەری لەسەر ئەو پلانەی چین چۆن دەبێت؟

شارەزووری دەڵێت "شەڕە سەرەکیەکە لەسەر ئەوەیە، لە کاتێکدا پەرەسەندنی ئابوری چین %15یە کە ئەمە لەمێژوودا زۆر کەمە و ڕێژەیەکە ئەمەریکای تووشی شۆک کردوە، لەبەردەم ئەو پێشکەوتنە ئابوریە زەبەڵاحەی چیندا هەژموونی ئەمەریکا لەئاسیا و ئۆراسیا و تەنانەت لەئەوروپاشدا بەرەوە لاوازی دەچێت".

شارەزووری ئاماژەی بەوەشدا کە چین سەرپەرشتی بەرەیەک دەکات بەناوی (شارستانیەتی قووڵ) کە بریتیە لە تورکیا، ئێران، هیندستان، چین و ڕوسیا ڕابەرایەتی پلانەکانی دەکات. بۆیە ئەمەریکا مەبەستیەتی لەناو ئەو ڕەوتەدا هەمان پشتێنە دروست بکات کە پێی دەوترێت تاڵیبان.

زانیاری زیاتر لە دەقی ووتوێژەکەدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:10 0:00


XS
SM
MD
LG