Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە پایتەختی سۆماڵ هەشت کەس دەکوژرێن


ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی خۆکوژی ڕۆژی شەممە کە کاروانێکی حکومی کردە ئامانج، لە چوارڕێیەکی قەرەباڵغی پایتەختی سۆماڵ تەقییەوە و بەلایەنی کەم هەشت کەس گیانیان لەدەستدا، شایەتحاڵێک ئەم هەواڵەی بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز پشتڕاست کردەوە.

ئاژانسی هەواڵی حکومەت ڕایگەیاندووە، کاروانەکە بەرپرسی باڵای پۆلیس فەرحان قارۆلی تێدابووە، کە لە هێرشەکەدا ڕزگاری بووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام گروپی ئەلشەباب کە هەوڵی ڕووخانی حکومەت و سەپاندنی یاسای شەریعەتبە توندی دەدات، زۆرجار ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجام دەدات.

حەسەن سەید عەلی، شۆفێری سێچەرخەیەکی نەفەرهەڵگرلە شوێنی ڕووداوەکە لە مەقادیشۆ بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیڕاگەیاند "لە شوێنی تەقینەوەکەدا هەشت تەرمم بینی کە ژنێکیشی تێدابوو."

XS
SM
MD
LG