Accessibility links

هۆمۆی نێشێر ڕامەڵا لە پێگەیەکی هەڵکەندن بۆ چیمەنتۆ لەئیسرائیل دەدۆزرێتەوە


تەلئەڤیڤ، (ڕۆیتەرز) – هەفتەی رابردوو زاناکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند ئێسکی جۆرێکی نوێی مرۆڤی سەرەتاییان دۆزیوەتەوە.

دوای لێکۆڵینەوە لەسەر ئێسکەکانی لە بێگەکەدا دۆزراونەتەوە بەکاردێت بۆ بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە ناوەڕاستی ئیسرائیل، توێژەرەوانی تەلئەڤیڤ و زانکۆی هیبرۆ لە ئۆرشەلیم ووتیان پارچەی ئیسکەنەکانی کەللەسەر و چەناکەی خوارەوە بە دانەوە دۆزراوەتەوە، تەمەنی بۆ نزیکەی 130 هەزار ساڵ دەگەرێتەوە و لەوانەیە ناچاریان بکات پیاداچوونەوە بەبەشێکی درەختی خێزانەکانی مرۆڤدا بکەنەوە.

ناوی (نێشێر ڕامەڵا هۆمۆ)ی لێنراوە، لەسەر ناوی ئەو پێگەیەی لێی‌دۆزراوەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی تەلئەڤیڤ، بەپێی دەرئەنجامەکان، لەوانەیە بۆ زیاتر لە 100 هەزار ساڵ شانبەشانی مرۆڤی نوێ لەوێ ژیابن، ئەگەریشی هەیە تێکەڵاو بووبن و لە نێوانیاندا زاوزێ هەبووبێت.

توێژینەوەکە زیاتر دڵێت ئەو مرۆڤە سەرتا‌یانەی دانیان زۆر گەورەبوە و چەناگەیان کوورتبوە، لەوانەیە باوباپیرانی مرۆڤی نیاندرتاڵ بووبن، بۆچونێکی نوێ دێنێتە ئاراوە ڕکەبەری ئەو بۆچونەی لە ئێستادا هەیە دەکات کە ئامۆزاکانی مرۆڤی سەردەم لە ئەوورپادا ژیاون و پەرەیان سەندەوە.

یەسرائیل هیرشکۆڤیتز لە زانکۆی تەلئەڤیڤ ڕابەری تیمەکەی شیکاری لەسەر ئێسکەکان کردوە دەڵێت "دۆزینەوەی جۆرێکی نوێ لە هۆمۆ گرنگی زۆر گەورەی هەیە، ڕێگامان پێدەدات بۆچونێکی نوێ لەسەر هەڵکەنراوەکانی پێشوو بەدەستبێنین و لە کۆجبردنی مرۆڤی جیهانی ڕابردوو تێبگەین".

لە ڕاگەیاندراوەکەی زانکۆی هیبرۆدا دکتۆر یوسی زیدنر ووتی ، ئێسکەکان لەکاتی هەڵکەندنی ناوچەی کانەبەردی چیمەنتۆ لە نێشێر لە نزیک شاری ڕامەڵادا دۆزراوەتەوە.

ئێسکەکان لە قوڵایی 8 مەتر لە نێوان کەرەستەی لە بەرد دروستکراوە و ئێسکی ئەسپ و ئاسکدا جێگیربوە.

توێژینەوەکە دەڵێت مرۆڤی خێلی نێشێر ڕامەڵا هاوشێوەی کۆمەڵگای بەر لە مرۆڤی نیاندرتاڵ بوون لە ئەوروپا.

هیلا مای زانای ئەنسرۆپۆلۆجیای فیزیا لە ناوەندی دان دەیڤید و پەیمانگای شمۆنیش لە زانکۆی تەلەئەڤیڤ ووتی "شارەزایان نەیانتوانیوە ڕوونکردنەوە بدەن جۆن جینی مرۆڤی زیرەک بەتەواوەتی لە دانیشتوانی سەرتاییدا لە ئەوروپادا هەبوە، لەوانەیە نیشێر ڕامەڵا ئەوگروپە نەزانراوە بێت لەوە بەرپرسیاربێت و وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە".

دوو کارمەندی ناشتنی تەرمەکانی بەکۆڤید-19 گیانیان لەدەستداوە لە قەبرسانی ڕۆترۆن لە جاکارتا لە ئەندۆنیسیا
دوو کارمەندی ناشتنی تەرمەکانی بەکۆڤید-19 گیانیان لەدەستداوە لە قەبرسانی ڕۆترۆن لە جاکارتا لە ئەندۆنیسیا

لە یەکەم ڕۆژی جێبەجێکردنی ڕێنمایە تووندە نوێکانی کۆڤید-19 پۆلیسی ئەنددۆنیسیا شەقامەکان دادەخات

جاکارتا ، ئەندۆنیسیا – لە یەکەم ڕۆژی جێبەجێکردنی ڕێنامیە تووندە نوێکان لەسەر هاتووچۆ بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو پۆلیسی ئەندۆنیسیا بەربەستی لەسەر شەقامەکان دانا و زیاتر لە 400 خاڵی پشکنینی لە هەردوو دورگەی جاوە و بالی جێگیرکرد بۆ دڵنیابوون لە مانەوەی سەدان ملێۆن کەس لە ماڵی خۆیان.

لەکاتێکدا بەرەنگاربوونەوەی خراپترین بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاسیادا دەکرێت، ئەندۆنیسیا چوارهەم وڵاتە لە جیهاندا لەڕوی دانیشتوانەوە، لە 12 ڕۆژی ڕابردوودا 8 ڕۆژ ژمارەی تووشبوونی نوێی تۆمارکردوە، ڕۆژی هەینەی بەفەرمی 25830 کەس تووشبوون و 539 کەس گیانیان لەدەستداوە.

درەنگانێکی هەینی سەرۆکی پۆلیسی هاتووچۆی نیشتمانی کە تەنها ناوی یەکەمی (ئەستێۆنۆ)ی بەکارهێنا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی " بۆ کەمکردنەوەی تووشبوونەکان بۆ کەمتر لە 10 هەزار ڕۆژانە، لە 21 پێگەدا کە قەرەباڵغی خەڵکی و کووشک و قاوەخانەوە ڕێستۆرانتی لێیە، بنکەی پۆلیسی گەڕۆک دادەنین و شەقامەکانی دادەخەین، لە کاتژمێر 6 ئێوارە تا 4ی بەرەبەیان هاتووچۆ قەدەغە دەکرێت".

هەروەها ووتی "لە ڕۆژی شەممەوە ڕینمایەکان تووندتر دەکرێن لەسەر هاتووچۆ و داخستنی ڕێستورانت و مۆڵەکان و شوێنی کار هەتا 20 مانگی 7 بەردەوام دەبێت، ئەگەریشی هەیە پێویست بکات ماوەکەی درێژ بکرێتەوە".

ووتەبێژی پۆلیس ووتی "بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە ڕێنمایە نوێکانەوە، لە دورگەی جاوە کە قەرەباڵغترینە لە ئەندۆنیسیا و دورگەی بالی تۆرستی زیاتر لە 21 هەزار لە کارمەند و پلەداری پۆلیس و سەربازی بڵاودەکرێنەوە" .

وەرگرتنی ڤاکسینی سۆنۆڤاک لە نەخۆشخانەیەکی ئەندۆنیسیا
وەرگرتنی ڤاکسینی سۆنۆڤاک لە نەخۆشخانەیەکی ئەندۆنیسیا

سەرباری ئەمەش ووتی "ئەگەر خەڵکی هاتووچۆ بکات ئەگەری هەیە کەسانێک هەڵبژێردرێن و ڕاگیرێن و لە خاڵەکانی پشکنین و بەربەستەکان پشکنینی کۆرۆنا ڤایرۆسیان بۆ بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگا بەوکەسانە دەدرێت کە ڤاکسینیان وەرگرتوە و دەرئەنجامی پشکنیان نەگەتڤ بوە گەشتی فڕۆکە بکەن".

بۆیەکەم کەڕەت ڤایرۆسی کۆرۆنا جۆری دەڵتا لە هیندستان سەری هەڵدا، بوە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون، لەئێستادا لە ئەندۆنیسیا بڵاودەبێتەوە و نەخۆشخانەکان لە جاوە فشاری زۆریان کەوتۆتە سەر.

بڕیارە ئەندۆنیسیا کووتانی پێبگات، وڵاتانی دەرەوە بەخشیویانە بۆ خێراکردنی هەڵمەتی کووتان، تائیستا 7.6%ی خەڵکی ئەو وڵاتە کووتران لەکاتێکدا ئامانج بەهاتنی سەری ساڵی داهاتوو کووتانی 181.5 ملێۆن کەسە.

ئەندۆنیسیا بەشێوەیەکەی سەرەکی ڤاکسینی Sinovac Biotechی چینی بەکارهێناوە.

ژمارەی تووشبوونەکان لەو وڵاتە گەشتۆتە 2.2 ملێۆن و زیاتر لە 59500 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاسمانگەڕان لەبنکەی واڵایی چین لەخولگە
ئاسمانگەڕان لەبنکەی واڵایی چین لەخولگە

ئاسمانگەڕانی چین بۆ یەکەم کەرەت لە دەرەوەی بنکە نوێکەی واڵایی‌ هاتووچۆ دەکەن

بەیژین (ڕۆیتەرز) – بۆ دانانی پەلێکی میکانیک بەدرێژیی 15 مەتر، ئاسمانگەڕانی چین ڕۆژی یەک شەممە یەکەم هاتووچۆیان لە دەرەوەی بنکە نوێکەی چین لە خولگەدا ئەنجامدا.

تەلەفیزێۆنی فەرمی حکومەت گرتەی بڵاو کردەوە (لیۆ بۆمینگ و تانگ هۆنگبوو) لە کاتێکدا لە ژێرەوە زەوی دەخولێتەوە لە ژوری هاوسەنگیی بارستایی هەواوە دەردەچن و بەرپرسەکەیان (نی هایشنگ) لە ژورەکەدا دەمێنێتەوە.

ئاسمانگەرانی چین لە ڕۆژی 17 مانگی 6دا گەشتنە بنکەکە، بۆ ئەرکێک 3 مانگی پێدەچێت، بەشێکە لە بەرنامەی واڵایی چین، لە مانگی 5ی ڕابردوودا ئۆتۆمۆبێلێکی ڕۆبۆتیان نارد بۆ هەسارەی بارام و لەسەر خاکەکەی نیشتەوە.

ئەرکی ئاسمانگەران لە کاتێکدایە پارتی کۆمۆنیستی لە دەسەڵاتدایە ئاهەنگی 100 ساڵەی دامەزراندنی دەکات.

بەشی یەکەمی بنکەکە Tianhe لە 29ی مانگی 4دا بۆ واڵایی هەڵدرا. دوای ئەوە ئۆتۆمۆبێلێکی ڕۆبۆت بە خواردن و سووتەمەنی و کەلوپەلی وزەوە لە17ی مانگی 6دا لەناو کەپسولی (شنشوو)دا نێردارا.

ئاسمانگەڕانی چین بەر لە ڕۆشتنیان بۆ بنکەی واڵایی چین لەخولگەی زەوی
ئاسمانگەڕانی چین بەر لە ڕۆشتنیان بۆ بنکەی واڵایی چین لەخولگەی زەوی

میدیاکانی حکومەت ووتیشیان ڕۆژی یەکشەممە ئاسمانگەڕان باڵە میکانیکیەکەیان دامەزراند، بەکاردێت بۆ کۆکرنەوەی بەشەکانی‌کە، هەروەها جلی والایی‌یان بەشێوەیەک دروستکراوە ڕێگایان پێدەدات ئەگەر پێویست بکات لە واڵایی‌دا بۆ ماەوی 6 کاتژمێر بمێننەوە و کاربکەن.

ئاژانسی واڵایی چین پلانی هەیە تاکۆتایی ساڵی داهاتوو 11 نێردراو بنێرێت، بۆ دانانی 2 یەکەی‌دیکە بۆ بنکەکەی کێشی 70 تەنە.

لیۆ هو لە ئاسمانگەڕە دێرینەکانە لە ساڵی 2008دا بە ئەرکی (شەنشوو7) چوو بۆ وڵایی و هەرسێ ئاسمانگەرەکەی چین فڕۆکەوانی سەربازین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:35 0:00


XS
SM
MD
LG