Accessibility links

فەرەنسا: وڵاتانی ڕۆژئاوا هاوکارییەکانی سوریا دەبڕن ئەگەر ڕێگە نەدرێت لە ڕێی وڵاتانی دراوسێوە هاوکارییەکان بگەیەندرێن


فەرەنسا رۆژی پێنج شەممە هوشیاری دا بەرووسیا و گوتی ئەگەر رێگە بە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی تەنها لە رێی هێڵەکانی شەڕ لە نێو سوریادا بدرێت نەک لە ڕێی وڵاتانی دراوسێوە ، ئەوا وڵاتانی رۆژئاوایی ئەوانەی نزیکەی تەواوی بودجە بۆ کۆمەکی مرۆیی دابین دەکەن، دابینکردنی ئەو بودجەیە رادەگرن.

نیکۆڵاس دی رڤێری باڵیۆزی فەرەنسا بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان کە لە ئێستادا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا گوتی هاوڵاتیانی سوریایی ئەوانەی لە باکوری رۆژئاوای سوریا دەژین کە لە ژێر کۆنترۆڵی سەرهەڵداواندایە و هەروەها ناوچەی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کە بەزۆری لەژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکاندایە، هەموو ئەوانە پێویستیان بە یارمەتی مرۆڤایەتی هەیە بەڵام ناتوانرێت لە نێوخۆدا لە رێی هێڵەکانی شەڕەوە بە بڕی پێویست بگەێندرێنە دەستی ئەو هاوڵاتیانە ئەوەش بەهۆی بارودۆخێ ئێستا لە سوریا.

نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ڕۆژئاوا جەخت لەوە دەکەنەوە کە هاوکاری پێویست لە ناویاندا دەرمان و ڤاکسینی دژ بە پەتای کۆرۆنا بە شێوەیەکی پێویست ناگات بە بەسی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

XS
SM
MD
LG