Accessibility links

تورکیا بە فەرمی لە پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان کشایەوە


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

تورکیا بە فەرمی ڕۆژی پێنجشەممە لە پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان کشایەوە.

دەرکردنی بڕیارێکی لەو جۆرە لەلایەن زۆرێک لە تورکەکان و هاوپەیمانانی ڕۆژئاوا سەرکۆنە کرا، کاتێک سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە مانگی 3 دا بڕیاری کشانەوەکەی ڕایگەیاند.

لە سەرتاسەری تورکیا بە هەزاران کەس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، لە کاتێکدا لەم هەفتەیەدا داواکارییەکی دادگا بۆ وەستانی بڕیاری کشانەوەکە ڕەتکرایەوە.

جانان گولو، سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی ژنانی تورکیا، ڕۆژی چوارشەممە وتی "ئێمە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین، تورکیاش بەم بڕیارە زیانێکی زۆر بەخۆی دەگەیەنێت"

گوتیشی کە لە مانگی 3 وە ژنان و گروپەکانی تر زیاتر دوودڵ بوون لە داوای یارمەتی و ئەشێ کەمتریش هاوکارییان پێ بگات، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 کێشە ئابووریەکان زیادیان کرد و بووە هۆی زیادبوونی توندوتیژی زیاتر لە دژی ژنان.

XS
SM
MD
LG