Accessibility links

پەخشان کاکە وەیس: هەندێک لە ڕاهێنانەکانی ئێمە تایبەت بەوەی ژن چۆن ڕۆڵی سەرکردایەتی و باڵاتر ببینێت


پەخشان کاکە وەیس
پەخشان کاکە وەیس

دژی ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسانی ژن لە عێراقدا دەکرێن و کارکردن بۆ یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی ئاستی ژنان و ڕاهێنانی ژنانی ڕۆژنامەنووس بۆ سەرکردایەتیکردن میدیا و چۆنیەتی پاراستنی ژنانی میدیاکار و بەرگەگرتن لەو هەڕەشانەی کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە و سەلامەتی دیجیتاڵی و کۆمەڵێک پرسی تری تایبەت بە ژنانی میدیاکار، ڕێکخراوی ئینتەرنیوز چەندین خولی لەو بوارانە لە سەرتانسەری عێراقدا بە هەرێمی کوردستانیشەوە کردووەتەوە.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا پەخشان کاکە وەیس بەڕێوەبەری رێکخراوی ئینتەرنیۆز لە عێراق ڕاگەیاند " کارەکانی ئینتەرنیوز لە سەرتانسەری عێراقە ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەی کە بەشداری لە خولەکانی ئێمە دەکەن داوایان لێ دەکەین کە ڕاپۆرت بنوسنەوە لەسەر ئەو بابەت و زانیاریانەی کە وەریانگرتووە و ئەو ڕاپۆرتە هەر کەموکورتیەکی هەبێت رێکخراوی ئینتەنیوز بە دواداچوونی بۆ دەکات، پێگەی ژن لەناو ڕاگەیاندن بەگشتی زۆر لاوازە و بەداخەوە ڕاگەیاندنەکانی ئێمە ئەو وێنایەی ژن پێشان نادەن وەکو ژنێکی بەهێز و بەتوانا بەڵکو ژن وا پێشان دەدرێت وەکو بونەوەرەکێ لاواز و بێ توانا بۆیە دەبینی ئەو ژنانەی کە کار دەکەن لەناو ڕاگەیاندن ڕۆلێکی وەهای پێ نادرێت و دەمانەوێت ئەو وێنایە بگۆڕین، هەندێک لە ڕاهێنانەکانی ئێمە تایبەتە کە ژن چۆن ڕولی سەرکردایەتی و باڵاتر ببینێت".

ناوبراو گووتیشی" پێمان وایە ڕۆژنامەنووسی ژن لەژێر کاریگەریەکی قورس و هەڕەشەیەکی زۆردایە بە تایبەتی لەکاتی ئەنجامدانی کاری ڕۆژنامەنووسی بۆیە ئەو خولانەيان بۆ دەکەینەوە کە چۆن بتوانن بەرگەی ئەو هەڕەشە دەروونیانە ببنەوە و چۆن بتوانن مامەڵە لەگەڵ ئەو کێشانە بکەن".

سەبارەت بەو خولانەی ئینتەرنیوز لەبواری سەلامەتی تاقیگەی دیجیتاڵی، پەخشان کاکە وەیس بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئینتەرنیۆز لە عێراق گووتی " ئینتەر نیوز لە زۆربەی پڕۆژەکانیدا کار لەسەر سەلامەتی دیجیتاڵی دەکات بەپێی ئەوەی کە دەبینین دونیا زۆر گۆڕاوە و تەکنەلۆژیا زۆر زۆر بەرەوپێشچووە و سانسورێکی بەهێزیش نییە لەسەر ئەو ئامرازانەی تەکنەلۆژیا ئیتر موبایلە لابتوبە هەر شتێکە کە ڕۆژنامەنووسان بەکاریدەهێنن، پێمان وایە پێویستە ژنی ڕۆژنامەنووس زیاتر ئاگاداری خۆی بێت و زیاتر وریای ئەو ڕێنماییانە بێت کە بتوانێت لە ڕێگەیەوە خۆی بپارێزێت و چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامیرەکان بۆ ئەوەی دوربکەوێتەوە لەو هەڕەشانەی کە لە ڕێگەی ئونلاینەوە تووشی دەبێت زۆر جار ژن تووشی هەڕەشەی کوشتن و پارە خواردن دەبێتەوە لەبەر ئەوە پێمان وایە ئەو ڕاهێنانانە زۆر زۆر گرنگن بە تایبەتی بۆ ژنی ڕۆژنامەنووس، هەر کاتێک ئینتەرنیوز خول بەتایبەتی لە بواری سەلامەتی دیجیتاڵی دەکاتەوە داوا لەو بەشداربووانە دەکات کە خولی دیکە بکەنەوە بۆ ژنانی دیکە لە کۆمەڵگەکانیان بۆ ئەوەی ئەو زانیاریانەی کە فێربوون بگەیەنن بە خەڵکی تر و هەریەک لەو ڕۆژنامەنووسانە بەپێی چاڵاکیەکە ڕاهێنان بە دە بۆ دوازدە کەس دەکەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:16 0:00


XS
SM
MD
LG