Accessibility links

بۆردی ڕێکخراوە ژینگەییەکانی سلێمانی-هەڵەبجه داوایەک ئاراستەی سەرۆکی حکومەت دەکەن


بۆردی ڕێکخراوە ژینگەییەکانی سلێمانی-هەڵەبجە ڕۆژی سێشەممە، لە شاری سلێمانیدا یاداشتێکیان لە ڕێگای ڕاگەیاندنەکانەوە ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە مەڕ وشکبوونی باخچە و پارک و بلوارەکانی سلێمانی و کێشەی ئاودانیان.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مەعروف مەجید هاوسەرۆکی بۆردی ڕێخراوە ژینگەییەکانی سلێمانی-هەڵەبجه یاداشتێکی بە ناوی بۆردەکەوە ئاراستەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و وتی "لە ڕۆژی ٢٣ی ٥ی ٢٠٢١ و لە کاتی دانانی بەردی بناغەی سایلۆ و بە بازاڕکردنی گەنم لە سلێمانی جەنابت وتت: بڕیاری پێدانی ٥ ملیار و ٧٠٠ هەزار دینار تایبەت بە باخچەکانی سلێمانی دەدەین."

بەشێکی بەرچاوی ئەو پارەیەی بڕیار وابووە بۆ هەریەک لە پرۆژەکانی هەواری شار و بلواری مەلیک مەحموود و بلواری سلێمانی-تاسڵوجە سەرفبکرێت، بەڵام دوای تێپەڕینی مانگێک بەسەر ئەو بڕیارەدا، هێشتا هیچ بڕە پارەیەک نەگەشتووەتە شاری سلێمانی.

"لە مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٦ ڕەزامەندی دراوە بۆ ئاودانی درەختەکا. لە مانگی ٧ی ٢٠١٧ ڕەزامەندی دراوی بۆ ئاودان. لە مانگی ٨ی ٢٠١٨دا ڕەزامەندی دراوە بۆ ئاودان. دواتر ئەم پرسە دراوەتە کۆمپانیا و بەهۆی تازەنەکردنەوەی ڕێککەوتنەکەەوە لەلایەن حکومەتەوە، کۆمپانیاکە کارەکەی جێهێشتووە. ئەمساڵیش لە مانگی ٢ەوەوە نووسراو ئاراستەی وەزارەتەکان کراوە بەڵام تاکو ئێستا ئاودانی فەرمی دەستیپێنەکردووە."

"هەروەها وتیشی: ئەگەر بێت و لە ئێستادا دەست بە ئاودان نەکرێت، ئەوا جارێکی تر سلێمانی تووشی گەورەترین کارەساتی سرووشتی و ژینگەیی دەببێتەوە."

لای خۆیەوە ئامینە ئەحمەد محەمەد هاوسەرۆکی بۆردی ڕێکخراوە ژینگەییەکانی سلێمانی-هەڵەبجە ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ سێ لیژنەی جیاوازی پەرلەمانی کوردستاندا کۆبوونەتەوە و ئەوان بەڵێنیان داوە کە لەم پرسەدا جیاوازی ناوچەیی نەکەن، بەڵام تاکو ئێستا وەڵامی یاداشتەکەیان نەداونەتەوە.

لە شاری سلێمانیدا و لە ڕۆژێکدا پێویستیی بە ١ ملیار لیتر ئاو هەیە تەنها بۆ ئاودانی باخچە و بلوار و پارکەکان و لە مانگەکانی ٧ و ٨ پێویستیی بە ٤ ملیار لیتر ئاو هەیە، گەر لایەنە پەوەندیدارەکانیش بە خێرایی نەیەنە خەت، شارەزایان بەس لەوە دەکەن باخچە و پارک و بلوارەکان بە زوویی وشک دەکەن. ‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:08 0:00


XS
SM
MD
LG