بە دەیان رۆژنامەوان رۆژی سێشەممە لە ئەستەنبوڵ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ سەرکۆنەکردنی رێکارە توندەکانی پۆلیس کە لە دژی رۆژنامەوانان پیادەدەکرێن، ئەمەش دوای دەستگیرکردنی وێنەگرێکی ئاژانسی فرانس پرێس بە شێوەیەکی توندئامێز لە هەفتەی رابردوودا.
رۆژی شەممەی رابردوو هێزەکانی پۆلیس لە تورکیا "بوڵنت کڵیچ " وێنەگری ئاژاسنی فرانس پرێسیان دەستگیرکرد لە میانەی رۆماڵکردنی رێپێوانی هاوڕەگەزخوازەکان لە ئەستەنبوڵ ، ناوبراو چەندان خەڵاتی وەرگرتووە . لە کاتی دەستگیکردنەکەی کڵیچ، پۆلیسی تورکی ناوبراویان بە زەویدا دابوو هەروەها پێیان نابووە سەر ملی و پشتی کە بووە مایەی بە زەحمەت هەناسەی دا و پاشان گوازرایەوە بۆ بنکەی پۆلیس و دوای چەندکاتژمێرێک لە گرتنی ئازادکرا . بوڵنت کڵیچ دۆزی یاسایی دژ بە پۆلیس بۆ ئەو مەبەستە تۆمارکرد.
لە میانەی خۆپیشاندانەکەی رۆژی سێشەممە لە شاری ئەستەنبوڵ ، نزیکەی 80 کەس کە زۆربەیان رۆژنامەوانان بوون لە بەردەم شارەوانی ئەستەنبوڵ گردبوونەوە و دروشمی ناتوانرێت رۆژنامەگەری دەمکوت بکرێت دەچڕی وهەروەها هاوارێشیان دەکرد رۆژنامەگەری ئازادە و دەوڵەتیش ئازادە.