پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ملیۆنان لە پەنابەرانی سوریایی کە لە تورکیا دەژین زیاتر نوقمی هەژاری کردووە و دەبێت زۆرێک لە پەنابەرانە بۆ بژێوی ژیانیان پەنا بۆ قەرزکردن بەرن.
تورکیا نزیکەی 4 ملیۆن پەنابەری لەخۆگرتوە کە زۆربەیان ئەو هاووڵاتییە سوریاییانەن کە بەهۆی شەڕی دە ساڵەی وڵاتەکەوە هەڵهاتوون. بەشی زۆریان بە شێوەیەکی یاسایی رێگەیان پێنادرێت کار بکەن، بەڵام کاری نافەرمی دەدۆزنەوە لە بوارەکانی وەک بیناسازی و کشتوکاڵ یان لە ئوتێلەکاندا.
جۆناتان براس به ڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ فیدراسیۆنی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گوتی "کاتێک پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی گرتەوە، بەهۆی رێکارەکانی بەربەستکردنی پەتاکەوە لە تورکیا زۆرێک لە کار وکاردارییەکانی شەوانە داخران و لە ئاکامدا توانکانی کارکردنی خەڵکانی سنوردارکرد بۆ بەدەستهێنانی بژێوی رۆژانەیان و پێداویستیە سەرەکییەکانی وەک دابینکردنی پارەی ئاو و کارەبا و هەروەها خزمەتگوزاری تەندروستی" .
نوسەرانی لێکۆڵینەوەکەی لەلایەن مانگی سوری تورکیا و ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی و کۆمەڵگەی مانگی سوور ئەنجام دراوە، دەڵێن ساڵی پار ئاستەکانی قەرزاری لە نێو پەنابەرانی سوریایی لە تورکیا بە رێژەی لەسەدا 50 زیادیکرد و ئەوەش ناچاریکردن هانا بۆ جۆرەها ستراتیژ ببەن لە پێناو ژیان و مانەوەیان.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سوور و کۆمەڵگەکانی مانگی سوور هاوکاریان بە شێوەی پارە بۆ ئەو پەنابەرانەی لە تورکیا دەژین دابین کردووە و بۆ ئەو مەبەستە بوجەی یارمەتی دارایی یەکێتی ئەوروپا بەکار دەهێنن، ئەو کۆمەکە داراییە کە بەشێکە لەو سەودایەی لە ساڵی 2016 دا لە نێوان بەلژیکا و ئەنکەرە دەستەبەرکرا، بەمەبەستی رێگریکردنە لە هاتنی بە لێشاوی پەنابەران لە تورکیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپایی.