Accessibility links

بلینکن داوا لە هاوپەیمانان دەکات بەردەوام بن لەهەوڵەکانی دژ بە داعش


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە داوای لە هاوپەیمانان کرد هەوڵبدەن بۆ شکستپێهێنانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی بە جەختکردنەوەی تایبەت لەسەر بەرەنگاری و دژ بە پاشکۆکانیان لە ئافریکا.

بلینکن لە دەستپێکی کۆبوونەوەی هاوپەیمانی جیهانی بۆ شکستپێهێنانی داعش لە ئیتالیا گوتی " ئێمە پێشکەوتنی گەورەمان بە دەست هێناوە چونکە پێکەوە کارمان کردوە، بۆیە هیوادارین ئاگاتان لە شەڕەکە بێت و بەردەوام بن لە شەڕی دژ بەم ڕێکخراوە تیرۆریستیە تا ئەو کاتەی بە شیوەیەکی یەکلاکەرەوە شکست دەهێنن."

هەروەها گوتیشی هەوڵەکانی هاوپەیمانان "دەستکەوتی گرنگ"ی هەبووە، لەوانە وەستاندنی هاتوچووی تەواوەتی شەڕکەرە بیانییەکان بۆ ناو عێراق و سوریا.

بلینکن بە ئاماژەدان بەوەی کە 10 هەزار چەکداری داعش لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستبەسەرکراون، گوتی ئەمە دۆخێکی گونجاو نییە و داوا لە حکومەتەکان دەکەین کە هاوڵاتیانیان بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان بۆ چاکسازی یان دادگاییکردنیان.

دیپلۆماتێکی باڵای ئەمەریکا 436 ملیۆن دۆلاری یارمەتی مرۆیی زیادەی ڕاگەیاندووە بۆ خەڵکی سوریا و ئەو کۆمەڵگانەی دیکەی دەورووبەر کە میوانداری ی ئاوارە سورییەکان دەکەن.ئەو دیپلۆماتە گوتی پارەکە خەرج دەبێت بۆ دابینکردنی خۆراک و ئاو و پەناگە و چاودێری تەندروستی و پەروەردە و پاراستن.

ئەمەریکا هەوڵێکی هاوپەیمانی کە لەئێستادا 83 ئەندامی لەخۆگرتووە دەستپێکردوە بە ئامانجی شکستپێهێنانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی پاش ئەوەی لە ساڵی 2014 چەکدارانی داعش دەستیان بەسەرهەندێ ناوچەی باکوری سوریا و عێراق گرت و دواتر لە ساڵی 2019دا ئەمەریکا ڕایگەیاند کە شکستی بە چەکدارەکانی داعشی لەو ناوچانەدا هێناوە.

کۆبوونەوەیەکی تر ڕۆژی دووشەممە لەئیتالیا تیشک دەخاتە سەر سوریا.کۆبوونەوەیەک کە تێیدا جگە لەچەند مەسەلەی پەیوەست بەگروپی دەوڵەتی ئیسلامی، بلینکنو لویجی دی مایۆ،وەزیری دەرەوەی ئیتالیا و وەزیرەکانی تر جەخت لەسەر نوێکردنەوەی هەوڵەکان دەکەن بۆ کۆتایهێنان بەو ململانێیەی کە لەساڵی 2011 دا دەستیپێکردوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە دەستگەیشتنی مرۆیی بە تایبەت بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەیاندنی یارمەتییەکان لە سەر سنوورەکاندا، لەو پرسانە دەبێت کە بلینکنبڕیارە بیخاتە بەرباس.

هەروەها پێشبینی دەکرێت بلینکنگفتوگۆ لەبارەی پشتیوانی ئەمەریکا بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ لە سوریا بکات.

جۆی هود کە وەک بریکاری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیکدا، بە پەیامنێرانی گوت" سەقامگیری لە سوریا و ناوچەی گەورەتر ، تەنیا لە ڕێگەی پرۆسەیەکی سیاسی کە نوێنەرایەتی دەنگی هەموو سوریەکان دەکات، بەدیدێت."گوتیشی"ئێمە پابەندین بە کارکردن لەگەڵ هاوکاران و نەتەوە یەکگرتوەکان و هاوپەیمانانی ئەمەریکا بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی چارەسەرێکی سیاسی گونجاو لەبەردەستماندا دەبێت."

هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی شەڕی سوریا، لە ڕێگای ڕاگرتنی شەڕەکان و بەڕێوبردنی نەخشەڕێگای سیاسی کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەندی دەکات، لەم ساڵانەی دواییدا پێشکەوتنێکی کەمی بە خۆیەوە بینیوە.

بەڕیز هود گوتیشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی "دەبێت بەڵێن وچارەسەرێکی هاوبەش بۆ مسۆگەرکردنی پاراستنی کەرامەت و مافە مرۆییەکانی گەلی سوریا نوێ بکاتەوە."

دەمەو بەیانی ڕۆژی دووشەممە ، بلینکن سەردانی ڤاتیکانی کرد و لەگەڵ پاپا فرانسیس و بەرپرسانی دیکە گفتوی کرد لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوا، مافی مرۆڤ و بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە.

ئەم سەردانە پێش کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراوی مانگی دەی نێوان پاپا و جۆو بایدنە کە دووهەم سەرۆکی کاتۆلیکی ئەمەریکایە.

جگە لە دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ کاردیناڵ پیترۆ پارۆلین وقەشەی باڵا، پۆڵ گالێگەر،بلینکنهەروەها سالا ڕیجیا و کڵێسای سیستین چاپێی بینی.

بلینکن لە گەشتێکی چەند نەتەوەیی لە ئەوروپادایە و ڕۆژی سێشەممە بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی 20 یش دەچێتە ماتێرای ئیتالیا. ئەو پرسانەی لەم گشتەدا دەخرێنە بەرباس بریتین لە پەتای کۆڤیدی نوزدە، قەیران کەش و هەوا و چاکبوونەوەی ئابووری بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.

XS
SM
MD
LG